دوایین ئه‌لبوومی حه‌یده‌ر کاکی بڵاوکرایه‌وه‌

zanyar202

دوایین ئه‌لبوومی حه‌یده‌ر کاکی له‌ ژێر ناوی “نوای تنبور” له‌ لایه‌ن دەزگای ماهوور بڵاوکرایه‌وه‌.
ئه‌م ئه‌لبوومه‌ چه‌ند کۆپله‌یه‌ک له‌ هه‌ڵبه‌سته‌کانی حه‌یده‌ر کاکییه‌ که‌ به‌پێی موسیقای کۆنی ته‌نبووره‌ به‌ شێوه‌ی تاکەژەنی ئیجرا کراوه‌ و که‌شی میلۆدیکی ئه‌وه‌ له‌ مۆسیقای ته‌نبوور له‌ به‌شه‌کانی چوارگا له‌وانە “شاخۆشینی” و “حه‌قن حه‌قن” و “داوود نه‌ کووره‌” و “هه‌ی گیان”ه‌.

حه‌یده‌ر کاکی له‌ ساڵی ١٣٥١ له‌ گۆڕانی کرماشان له‌دایکبووه‌، ژه‌نیاری ته‌نبوور و تار و سێتاره‌ و بڕوانامه‌ی کارناسی موسیقا و کارناسی باڵای ئاهه‌نگدانەریی له‌ زانکۆی “سووره”‌ی تارانی هه‌یه.

ناوبراو له‌ منداڵییه‌وه‌ ژه‌نیاریی ده‌ستپێکردووه‌ و له‌ لایان مامۆستایانی کۆنی ته‌نبوور، ” ده‌ورێش عه‌لی میرده‌رویشی و سه‌ید قاسم ئه‌فزه‌لی “بووه‌ و چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وام لای مامۆستا ” عه‌لی ئه‌کبه‌ر مورادی”  شتی زۆر فێر بووه‌ و هه‌روه‌ها له‌ بواری فێربوونی موسیقای ده‌زگایی  لای مامۆستایان؛ ” عه‌لی ئه‌کبه‌ر شکارچی، عەتاوڵڵا جه‌نگوک و داریووش پیرنیاکان”؛ له‌ بواری توێژینه‌وه‌ی موسیقا ‌ لای “دوکتور موحسێن حه‌جارییان و دوکتور ساسان فاتمی” و له‌ بواری موسیقای کلاسیکی ڕۆژئاوا  لای مامۆستایان؛ “مسته‌فا که‌ماڵ پوورتوراب، ته‌قی زه‌ڕابی، موحسێن ئێلهامیان، وارتان ساهاکیان و کیاووش ساحب نه‌سق” بووه‌.

 

حەیدەر کاکی
حەیدەر کاکی

سه‌رچاوه‌ Roji Kurd ڕۆژی کورد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s