خەڵکی موسڵ بە سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق خۆشحاڵن

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی رایدەگەنێت، خەڵكی نێو شاری موسڵ خۆشحال بە هێرشەكەی ئەم دوای هێزی پێشمەرگە بۆ سەر تیرۆستان و دروشم دژی داعش بەرز دەكەنەوە.

لە گەل نزیكبوونەوەی ئازادكردنی شاری موسڵ خەڵكی ئەو شارە لە رێگەی تەلەفۆنەكان و لە سەر دیوارەكان دروشم دژی داعش بەرز دەكەنەوە و داوای هاوكاری دەكەن لە پێشمەرگە و سوپای عێراق.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە بارەی رەشی نێو موسڵ رایگەیاند: دوای ئەوەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر هێرشێكی فراوانی كردە سەر داعش، كە تێدا 9 گوندی ئازادكرد و ژمارەیەكی زۆر تیرۆرستان كوژران، ئەمەش بووە هۆی خۆشحال بوونی خەڵک لە نێو شاری موسڵ.

مەموزینی دەڵێت “خۆشحالی خەڵكی موسڵ بەدەر كەوتوو، لە ئێستا خەڵك لە نێو شارەكە بە ئاشكرا دروشم دژی داعش بەرز دەكەنەوە و پشگیری خۆیان بۆ پێشمەرگە و سوپای عێراق دەردەبرن. هەروەها داوای ئەوە دەكەن هەرچی زووە لە دەستی داعش رزگاریان بكەن.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82178

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s