تاکۆتایی ھێنان بە داعش ئێران پاڵپشی وڵاتەکەی بۆ عێراق دووپات کردەوە

harem

حکومەتی ئێران تاکۆتایی ھێنانی بە تیرۆریستانی داعش لە عێراق، پاڵپشی وڵاتەکەی بۆ بەغداد دووپات کردەوە.

“بەھرام قاسمی” وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەبێ ئەوەی دەستتێوەردان لەخاکی عێراقدا بکەن، ھاوکارییەکانیان لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ بەغداد بەردەوام دەبێت، تا ئەو کاتەی کۆتایی بەو گروپە تیرۆریستییە دەھێندرێت. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەپێویستیشی دەزانێت وڵاتانی بەشدار لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ھاوکاری عێراق بکەن بۆ کۆتایی ھێنان بە داعش، داواشیان لێدەکات رێز لەسەروەری خاکەی عێراق بگرن و دەست لەکاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە وەرنەدەن.

لەدرێژەی وتەکانیدا، بەھرام قاسمی دەڵێت، شاری موسڵ بەشێکی گرنگی عێراقە و تەنھا حکومەتی ئەو وڵاتەش دەتوانێت بریار لەسەر چارەنووسی موسڵ بدات، بەتایبەت لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی لەدەستی داعش.

لەسەرەتای کۆنتڕۆڵکردنی ھەندێک ناوچەی عێراق لەلان تیرۆریستانی داعشەوە، ئێران ھەموو جۆرە ھاوکارییەکی بەغدادی کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە، لەئۆپراسیۆنی موسڵیشدا ھاوکاری لۆجستی پێشکەش بە عێراق کردووە.

سه‌رچاوه‌ Kurdsat

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s