تائێستا (352)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ باشوری‌ موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌

ئاسو

پۆلیسی‌ فیدراڵی‌ عێراق رایده‌یه‌گه‌نێـت: زیاتر له‌ (352) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش له‌ باشوری‌ موسڵ كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات، تیرۆریستانی‌ داعش بینای‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایان له‌ناو شاری‌ موسڵ ته‌قاندوه‌ته‌وه‌.
فه‌رمانده‌یی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵیی‌ عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌: له‌ سه‌ره‌تای‌ ده‌ستپێكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنی‌ كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی‌ موسڵه‌وه‌ تائێستا (352) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان له‌ باشوری‌ ئه‌و شاره‌ كۆنترۆڵ كردوه‌ته‌وه.
 هاوکات میدیاكانی‌ عێراق له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ناو شاری‌ موسڵ  بڵاویان كرده‌وه‌، تیرۆریستانی‌ داعش، به‌شێك له‌ باڵه‌خانه‌ی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وایان ته‌قاندوەته‌وه ‌‌و بینای‌ فه‌رمانگه‌ی‌ پاسپۆرت و ره‌گه‌زنامه‌ی‌ ئه‌و شاره‌شیان سوتاندوه‌.
 به‌ وته‌ی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، گروپی‌ تیرۆریستی‌ داعش هه‌وڵ ده‌دات، به‌رله‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ عێراق شاری‌ موسڵ كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌، ژێرخانی‌ ئه‌وشاره‌ به‌ ته‌واوی‌ وێران بكه‌ن.

The post تائێستا (352)كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ باشوری‌ موسڵ كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s