باڵی دەست ڕۆیشتووی یەکێتی بە توندی هێرش دەکاتە سەر سالار محەمەد

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ

لەسەر بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەناوی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەڕلەمانی کوردستان بەرامبەر سەرکەوتنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە ئۆپراسیۆنەکەی ڕۆژی دوو شەممەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بۆسەر چەند گوندێک لە سنوری خاکی کوردستان کە پێشتر بە ناوچە ئیداریەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ناسرابوون، باڵی دەست ڕۆیشتووی یەکێتی پەڕلەمانتارێکی حزبەکەی ڕیسوا دەکات.

دوای ئەوەی سالار محەمەد بەناوی فراکسیۆنی یەکێتی بەیاننامەیەكی بڵاوکردەوە و تێدا دەست خۆشی لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد بەهۆی ئەو سەرکەوتنەی بەرامبەر تیرۆرستانی داعش تۆماری کرد لە ئۆپراسیۆنەکەی ڕۆژی دوو شەممە، باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد توڕە دەکات و پێی ڕادەگەیێنن کە: تۆ حەقی ئەوەت نیە بەناوی فراكسۆنی یەكێتی سەرخۆشی لە پێشمەرگە و بریندارەكانی ئۆپەراسیۆنی دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە بكەیت”.

لە بیاننامەیەكدا كە بەناوی فراكسۆنی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە، سالار محمود ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەناوەندی بریار دەلێت سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدان و بریندارانی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنی رۆژی دوو شەممەی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین و بەناوی فراكسیۆنی یەكێتی هیوا چاك بوونەوە بۆ شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و تەواوی بریندارانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەین، ئەمەش باڵەکەی هێرۆ ڕورە دەکات و سەرباری سوکایەتی پێکردن بە ناوبر لە پەیجە سێبەریەکانی هێرۆ، پێی دەگوترێ کە ئەو مافی ئەوەی نیە بەناوی فراکسیۆنی یەکێتی سەرەخۆشی لە پێشمەرگە و بریندارەکان بکات.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەو بەیاننامەیە، ئەندام پەرلەمانەكانی تری سەر بە هێرۆخانی هاوسەری تاڵەبانی و باڵی قورغكاری یەكێتی، هێرش دەكەنە سەر ساڵار محمود و  بە توندیش لە پەیجەکانی سوکایەتی پێدەکەن کە هیچ لەو بابەت و کۆمێنتانە شایستەی ئەوە نین بڵاوبکرێنەوە بەهۆی بەکار هێنانی وشەی نەشیاو و نێو بەرامبەر بەو پەڕلەمانتارەیان.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s