ئەگەر توركیا ناچار بكرێ هێرشی زەمینی دەكاتە سەر موسڵ

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ …

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست محه‌ممه‌د ئاجه‌ت نووسه‌ری دیاری رۆژنامه‌ی (یه‌نی شه‌فه‌ق)ی توركی، ئه‌گه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا 3 هێڵی سووری توركیا هه‌یه‌ ببه‌زێنرێ، توركیا ناچار ده‌بێت راسته‌خۆ هێرشی زه‌مینی بكاته‌ سه‌ر موسڵ.

له‌ وتارێكیدا ئاجه‌ت كه‌ به‌گوێره‌ی نووسینه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كانی ناو حكوومه‌تی توركیادا زانیاری بۆ هاتووه‌، له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، ئه‌گه‌ر 3 هێڵی سووری توركیا هه‌یه‌ ببه‌زێنرێن، ناچارن هێزی زه‌مینی ره‌وانه‌ی موسڵ بكه‌ن و راسته‌وخۆ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بكه‌ن.

به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ 3 هێڵه‌ سووره‌كه‌ی توركیا ده‌كات و ده‌نووسێ “یه‌كه‌م توركیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادات په‌كه‌كه‌ به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات، چونكه‌ زانیارییان بۆ هاتووه‌ كه‌ عێڕاق به‌نهێنی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ رێككه‌وتووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا. دووه‌م هێڵی سووری توركیا نابێت به‌ شێوه‌یه‌كی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه‌ بكرێت، واته‌ نابێت شیعه‌ و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بڵێن ئێمه‌ بۆ تۆڵه‌ی ئیمامی حه‌سه‌ن ده‌چینه‌ موسڵ. سێییه‌م توركیا رێگه‌ نادات دیموگرافیای موسڵ بگۆردرێ، چونكه‌ له‌ سووریاش یه‌په‌گه‌ چه‌ندین شوێنی كه‌وته‌ ژێر ده‌ست و دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ی گۆڕی و تاوه‌كو ئێستەش كه‌س لێی نه‌هاتووه‌ته‌ دەنگ”.

به‌گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسە، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و 3 هێڵه‌ سووره‌ی توركیا به‌زێندرا، ئه‌وكات توركیا راسته‌وخۆ به‌هێزی زه‌مینی به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌كات و دوور نییه‌ رووبه‌رووی هه‌ر هێزێك ببێته‌وه‌ گه‌ر بیه‌وێت به‌ری پێ بگرێت.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s