ئەردوگان: لە پێناو داهاتووی خۆماندا لە کوێ پێویست بێت شەر دەکەین.

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ڕێکخراوە “تیرۆیستییەکان” لە هەرشوێنێک چالاکییان هەبێت دەچنە ئەوێ بۆ لەناوبردنیان، دەشڵێت هەڵوێستی تورکیا بۆ بەشداریکردن لە شەڕی موسڵدا، هیچ پەیوەندی نییە بەوەی خوازیاری شەڕ بن یان هەوڵی پێشێلکاری سەروەری عێراق بدەن.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، لە میانەی ٢٧ هەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ موختارەکاندا لە وتارێکیدا ڕایگەیاند، “لەمەودوا چاوەڕێ ناکەین تا کێشەکان لە دەرگامان دەدەن، لەمەودوا ئارام ناگرین تا دەگاتە تینمان، ئیتر ئێمە دەست دەدەینە کێشەکان و کێشەی تیرۆر هەیە؟ چاوەڕێ ناکەین تا ئەو کاتەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان پەلامارمان دەدەن، چالاکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە کوێ هەبێت دەچینە ئەوێ بۆ لەناوبردنیان”.

سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ ڕایگەیاندوە “ئەوانەی هەوڵ دەدەن ڕێگری لە تورکیا بکەن لە بەشداریکردن لە ئۆپراسیۆنەکەدا، دەخوازن تورکیا لەشوێنی خۆی دابنیشێت، سەیری ڕووداوەکان بکات و دواتر باجەکەی چی بوو بیدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە کە تورکیا ٩١١ کیلۆمەتر لەگەڵ سوریا و ٣٥٠ کیلۆمەتر لەگەڵ عێراق سنووری هەیە، هەڵوێستی ئەوان بۆ بەشداریکردن لە شەڕی موسڵدا هیچ پەیوەندی نییە بەوەی خوازیاری شەڕ بن یان هەوڵی پێشێلکاری سەروەری عێراق بدەن، بەڵکو ئەوان لەپێناو ڕزگاری و داهاتوویاندا لە کوێ پێویست بوو جەنگ دەکەن. ئێستاش شوێنی ئەو شەڕە موسڵە کە دەبێت لێی بن. و دەشڵێت “لە موسڵ دەبین”.

ئەردۆغان لەبارەی هەڵوێستی عێراق لەبەرامبەر بەشداریکردنی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا دەڵێت “توركیا ده‌رگای له‌سه‌ر ٣٠٠ هه‌زار هاوڵاتی عێراقی كردووه‌ته‌وه‌ و ئاسودەی كردون‌، لە کاتێکدا کەسی دیكه‌ ئه‌وه‌ی نه‌كردوە و ئێمه‌ كردمان، له‌به‌رئه‌وه‌ كاتێک قسه‌ له‌سه‌ر توركیا ده‌كه‌یت، ده‌بێت بیر له‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌. دۆستێكی له‌و شێوه‌یه‌ت ده‌ست ناكه‌وێت”.

هەروەها ئەردۆغان وتووشیەتی، دەبێت بیر لەوە بکەنەوە هەرکاتێک دۆستێک دەڕەنجێنن لە دەستی دەدەن و تورکیاش لە گۆڕەپانەکەدایە و لەسەر مێزی گفتوگۆش ئامادەن دابنیشن.