ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵ؛پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عیراق به‌رده‌وامه‌

ئاسو

هێزه‌كانی سوپای عیراق له‌ میحوه‌ری گوێر و گه‌یاره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی و سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی دوێنی له‌ گوندی كانی حه‌رامیه‌ چه‌كدارانی داعش شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵانیان له‌گه‌ڵ سوپای عیراق كردبوو.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ پەیامنێر ئیمه راگه‌یاند: سوپای عیراق به‌رده‌وامه‌ له‌ پێشڕه‌وییه‌كانی و ده‌یه‌وێت هه‌رچی زووه‌ چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر خاكی عیراق نه‌مێنێت، بۆ ئه‌مه‌ش له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌ستیپێكردووه‌، رووبه‌رێكی زۆری له‌ داعش پاككردووه‌ته‌وه‌.

وتیشی: “سوپای عیراق تاكتیكی نوێی جه‌نگی به‌كار ده‌هێنێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناوچه‌یه‌ك ده‌گرێت، ناچێته‌ ناوییه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جالی راكردن بداته‌ چه‌كدارانی داعش، ئه‌مه‌ش وایكرد ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ دوو گوندی سنووری ناحیه‌ی شۆڕه‌ 50 چه‌كداری داعش مابوونه‌وه‌ و به‌رگرییه‌كی تووندیان ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌ك شه‌ڕی كۆڵان به‌ كۆڵان له‌و 50 چه‌كداره‌ 40یان كوژران”.

ئه‌وه‌شی باسكرد: “ئێستا سوپای عیراق هه‌وڵه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌ی عه‌زلانی بگرنه‌وه‌، كه‌ شوێنێكی ستراتیژی ده‌بێت هه‌م بۆ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌م بۆ فڕۆكه‌و هه‌لیكۆپته‌ری سوپای عیراق، تا له‌وێوه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر داعش له‌ موسڵ”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ روونیكرده‌وه‌: “سوپای عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ هه‌موو قۆڵه‌كانه‌وه‌ پێكه‌وه‌ بگه‌نه‌ ده‌روازه‌ی شاری موسڵ، تا ئێستا به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌ كه‌ قۆڵی سوپای عیراقه‌ له‌ دواوه‌ بوون، ده‌بێت ئه‌وانیش نزیك ببنه‌وه‌و پێكه‌وه‌ ده‌ست به‌ هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر موسڵ بكه‌ن”.

The post ئۆپه‌راسیۆنی‌ موسڵ؛پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عیراق به‌رده‌وامه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s