ئۆباما: ئۆپراسیۆنی موسڵ سەختە بەڵام داعش شکست دەھێنێت

helin

باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند سەرباریی سەختیی ئۆپراسیۆنی موسڵ، بەلام دڵنیایە لەوەی ھێزە عێراقییەکان شارەکە لەدەست تیرۆریستانی داعش رزگار دەکەن.

ئۆباما لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشی لەگەڵ ماتیۆ رینتسی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا کە لە کۆشکی سپی ئەنجامیدا رایگەیاند، ھەڵمەتی ھێزە عێراقییەکان بۆ رزگارکردنی موسڵ ھەنگاوێکی گەورەیە و شکستھێنانی تیرۆریستانیش لەو شارە دەبێتە ھەنگاوێکی نوێ بەئاراستەی لەناوبردنی یەکجاریی گروپەکە.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند مەترسی ھەیە لەوەی داعش، مەدەنییەکانی شارەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربھێنێت کە ژمارەیان بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت.

جیف دەیڤس وتەبێژی پنتاگۆن روونیکردەوە کە بەپێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە تائێستا ژمارەیەکی ئەوتۆی دانیشتووانی موسڵ شارەکەیان بەجێنەھێشتووە و ھۆکارەکەشی بۆئەوە گەڕاندەوە کە داعش بەزۆرەملێ لە موسڵدا دەیانھێڵێتەوە،جەختیشیکردەوە لەوەی تیرۆریستان، مەدەنییەکان دەکەنە قەڵغانی مرۆیی.

سه‌رچاوه‌ Kurdsat

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s