ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: پارتی دیه‌وێ ئیراده‌ی خۆیمان به‌ سه‌ردا فه‌رزبكات

nuche.net

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی رایده‌گه‌یه‌نێت: داواكاری پارتی بۆ لابردنی هوشیار عه‌بدوڵڵای په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم داواكاریه‌كی تاڕاده‌یه‌ك سه‌یر و تازه‌یه‌ و سه‌پاندنی ئیراده‌یه.‌

په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی پیكهێونا بۆ به‌دواداچونی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام بوونی هوشیار عه‌بدوڵڵا، كه‌ په‌رله‌نتاری گۆڕانه‌ ناڕه‌زایه‌تی پارتی لێكه‌وته‌وه‌‌ و داوای دوورخستنه‌وه‌ی هۆشیار عه‌بدوڵڵایان كردووه‌، چونكه‌ پارتی پیی وایه‌ هوشیار عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارای نییه‌ و پیویست ناكات ناوبراو له‌و لیژنه‌یه‌دا بێت و راشیانگه‌یاندووه،‌ ئه‌گه‌ر هۆشیار عه‌بدوڵڵا له‌ لیژنه‌كه‌ دورنه‌خریته‌وه‌ پارتی له‌ لیژنه‌كه‌ ده‌كشێته‌وه‌.

 له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت، ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌باره‌ی داوای پارتی بۆ دوورخسته‌وه‌ی نوینه‌ره‌كه‌ی گۆڕان له‌ لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: داواكه‌ی پارتی، داوایه‌كی تازه‌یه‌ و پێشتر داواكاری وام نه‌بینیوه‌ و پێموایه‌ ئه‌م داوایه‌ی پارتی فه‌رزكردنی ئیراده‌ی لایه‌نێكه‌ به‌ سه‌ر ئیراده‌ی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی، بۆیه‌ من دژی ئه‌و داوایه‌ بووم و رامگه‌یاندووه‌ ئه‌گه‌ر هوشیار عه‌بدوڵڵا دووربخرێته‌وه‌ منیش ده‌كشێمه‌وه.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ گۆڕان داوایه‌كی وای له‌ دژی پارتی بكردایه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستم ده‌بوو دژی گۆڕان و هه‌ڵوێسته‌كه‌شم تاكه‌ كه‌سییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامیه‌وه‌ نییه،‌ ئه‌وه‌شم به‌ كاك تارق گه‌ردی جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتووه.‌

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82163

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s