ئاژانسێكی روسی: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه‌

ئاسو

ئاژانسی سپۆتنیكی روسی باس لەكوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی سەرۆكی رێكخراوی داعش لەموسڵ دەكات.

ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ناوخۆیی عێراق ئاشكراشیكردووە، ئەگەر زۆر ئەبوبەكر بەغدادی بەهۆی برینداربوون‌و دواتر سەختی برینەكەی مردبێت، بەڵام چەكدارانی داعش هەواڵی كوژرانەكەی دەشارنەوە.
هەروەها ئاژانسەكە ئەوەشی ئاشكرایكردووە، كە رێكخراوی داعش بۆ هێشتنەوەی ورەی چەكدارەكانی هەواڵی كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی بڵاوناكاتەوە، هەروەها رێگەش نادات بەبڵاوبوونەوەی هیچ زانیارییەك لەو بارەوە.
ئاژانسەكە بۆ پشتڕاستكردنەوەی زانیارییەكانی نموونەی بەبڵاوكردنەوەی نووسراوێكی رێكخراوی داعش هێناوەتەوە، كە مانگی رابردوو رێكخراوەكە لەشاری رەققەی ناوەندی دەسەڵاتی داعش نووسراوێكیان بڵاوكردووەتەوە، تێیدا پریاری ئەوەیان لەخەڵكی ژێر دەسەڵاتیان كردووە، ئەگەر ئەبوبەكر بەغدادی بكوژرێت چی دەبێت؟ ئەوەش وەك ئەنجامدانی راپرسییەك لەو بارەوە.
ئەمە لەكاتێكدا تائێستا هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی هەواڵی برینداربوون، یان  كوژرانی بەغدادیان پشتڕاستنەكردووەتەوە، كە لەماوەی رابردووش هەواڵی ژەهراوی بوونی ناوبراو لەمیدیا جیهانییەكان بڵاوكردەوە.

The post ئاژانسێكی روسی: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كوژراوه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s