کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە سلێمانی کۆتایی هات

ئاسو

کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە سلێمانی کۆتایی هات، و لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبونەوەکەدا ئەو ئیرادە پەرلەمانییە بەهەنگاوێکی گەورەزانرا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
دوای‌ ساڵێك له‌ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ دانانی‌ میكانیزمێك بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ حەوت فراکسیۆنی پەرلەمان کۆبوەوە کە خاوەنی (62) کورسی پەرلەمانن کۆبونەوە و بەپێی راگەیەندراوی فەرمی کۆبونەوەکە، داخوازبون کە حیزبە سیاسییەکانی پێکهێنەری پرۆسەی سیاسی هەرێم، هەرچی زوە هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارەی کە گەلەکەمانی پیادا تێدەپەڕێت کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کەڵەکەتر کردوە و پێویستە بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بە هەموان ئەم دۆخە تێپەڕێندرێت.
راگەیاندنی کۆبونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکان

ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەڕێزان (د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و شێخ فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان) لەگەڵ سەرۆکی بەشێک لە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان کۆبونەوە کە پێکهاتبون لە بەڕێزان (برزۆ مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، بێگەرد تاڵەبانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، مەروان گەڵاڵی، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی، لینا عزریا به‌هرام شابۆ، سەرۆکی فراکسیۆنی رافیدەین، د.شوان قەڵادزێی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و ئەبو کاروان، سەرۆکی فراکسیۆنی حیزبی شیوعی کوردستان).
سەرەتای کۆبونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی شەهیدانی گەلی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان گیانفیدایی و قارەمانێتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا بەرز نرخێندرا، سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان هیوایان خواست ئازادکردنی موسڵ بە ئاقاری بەهێزبونی پێگەی گەلی کوردستان و یەکلابونەوەی چارەنوسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت بەو شێوازەی کە لە دەستوری عێراقدا چارەسەر کراوە. 
کۆبونەوەکە ئەو ئیرادە پەرلەمانییەی بە هەنگاوێکی گەورەزانی کە لەلایەن پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانەوە دەستی پێکردوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و لەم رەوەوە گفتوگۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان بەردەوام دەبێت. 
کۆبونەوەکە داخواز بو کە حیزبە سیاسییەکانی پێکهێنەری پرۆسەی سیاسی هەرێم، هەرچی زوە هەوڵەکانیان زیاتر بخەنەگەڕ بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارەی کە گەلەکەمانی پیادا تێدەپەڕێت کە غیابی پەرلەمانی کوردستان کۆی کێشە سیاسی و ئابورییەکانی کەڵەکەتر کردوە و پێویستە بەگیانی هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە بە هەموان ئەم دۆخە تێپەڕێندرێت.

راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
19/10/2016

The post کۆبونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە سلێمانی کۆتایی هات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s