کورد دەبێتە ئامانجی خیانەتەکانی سیاسەتمەدرانی ئەمەریکا

ئاسو

لە ڕاپۆرتێکی سۆفریپ گرووپدا کە ماڵپەڕی سەربازە خانەنشینکراوەکانی ئەمەریکایە، هاتووە: کورد دەبێتە ئامانجی خیانەتەکانی سیاسەتمەدرانی ئەمەریکا و وڵاتە زلهێزەکانیش کوردەکان بە تەنیا بەجێ دەهێڵن.

شایەنی باسە سایتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمەریکا ئەگەری هەیە جارێکی تر خیانەت لە کوردەکان بکاتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: وڵاتە زلهێزەکان ڕاستەوخۆ دژی کوردەکان هیچ ناکەن، بەڵام بارودۆخێک دروست دەکەن کە کوردەکان پەراوێز بخرێن. کوردەکان تەقریبەن ناتوانن دۆخی خۆیان بگۆڕن.

هەروەها ڕاپۆرتەکە دەڵێت: کوردەکان لەوانەیە سەرەنجام داوای هاوکاریی لە چین و ڕووسیا بکەن، کە ئەمەش ئەمەریکا تووڕە دەکات.

لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە دۆخی کوردەکانی سوریا دەکرێت: “کوردەکان ترسیان لەوە هەیە کە پاش ئەوەی ڕەقەیان ئازاد کرد ئەمەریکا خیانەتیان لێ بکات.”

سایتەکە پێشبینیی ئەوە دەکات کە کوردەکان هەوڵی ئازادکردنی ڕەقە نادەن چونکە دەبێتە هۆی بارگرژی قەومی و ڕەگەزی.

لە کۆتاییدا سایتەکە دەنووسێت: ئەمەریکا بە دەستی ئەنقەست ناهێڵێت دەرفەتێک دروست ببێت بۆ ئەوەی کوردەکان بە خواستەکانی خۆیان بگەن.

The post کورد دەبێتە ئامانجی خیانەتەکانی سیاسەتمەدرانی ئەمەریکا appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s