کوردانی شەبەک چاوەڕێن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، شەبەكەكان خۆشحاڵن بە ئازادكردنی ناوچەكانیان و كوردانی شەبەشەك لەگەڵ پێشمەرگە لە ئەركدان لە سەنگەرەكان. 

لە گەڵ هاتنی تیرۆرستانی داعش، 56 گوندی كوردانی شەبەك لە لایەن داعشەوە داگیر كرا. هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش تا ئێستا توانیانە 15 گوندی شەبەكەكان ئازاد بكەن لە سنوری میحوەری خازر.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سالم شەبەك نوێنەری كۆتای كوردانی شەبەك لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ئازادکردنی ناوچەکانیان رایگەیاند: لە گەڵ دەسپێكردنی پرۆسەی ئازادكردنی موسل چەندین گوندی شەبەك ئازادكراون، خەڵكی شەبەك زۆر خۆشحال بوون بە ئازادكردنی گوندەكانینان. چاورەی ئەوەش دەكەن كە پاك بكرێتەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سالم شەبەك دەڵێت “ئێمە زۆر سوپاسی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچرڤان بارزانی دەكەین، كە سەرپەرشتی ئەو ئۆپراسۆنە گرینگەیان كرد بەردەوام لەم دۆخەش هاوكاری خەڵكی ئەو ناوچانەیان كرد”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق گوتی “كوردانی شەبەك، وەك هەموو پێكهاتەكانی تر بەشداریان لە ئازاد كردنی ئەو ناوچانەی میحوەری خازر كرد، کە ژمارەیان 9 گوندە و فەوجێك بوون لە گەڵ هێزەكانی پێشمەرگە ئێستاش لە سەنگەرن لە ئەرك دان.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82180

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s