پێنتاگۆن: داعش خه‌ڵكی موسڵ وەکو قەڵغانی مرۆیی بە کار دێنێ

nuche.net

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و دانیشتوانی موسڵ دەڵێن لە کاتێکدا هێزەکانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەرەو ئەم شارە لە پیشڕەویدان، چەکدارانی داعش خەڵکی شارەکە وەکو قەڵغانی مرۆیی بە کار دێنن.

رۆیتەرز لەم بارەیه‌وە دەڵێت، بە پێی زانیاریەکان، ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش وێڕای هەزاران کەس لە چەکدارەکانی ئەم گروپە لە موسڵ جێگیرن و پێدەچێت شەڕ بۆ ئازادکردنی ئەم شارە، درێژماوە بێت.

هاووڵاتیانی موسڵ لە پەیوەندی تەلەفۆنی بە رۆیتەرزیان گوتووە، کە چەکدارەکانی داعش پێش بە چوونەدەرەوەیان لە شارەکە دەگرن و دانیشتوان و خەڵکی مەدەنی شارەکە رەوانەی ئەو بینا و شوێنانە دەکەن، کە گومانی هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر دەکرێ.

جێف دەیڤیس، گوتەبێژی فەرمی پێنتاگۆن جەختی لەوه‌ کردۆتەوە، کە جێگای گومان نییە، کە داعش خەڵکی شارەکە وەک قەڵغانی مرۆیی بە کار دەهێنێت.

هاوکات خاچی سووری جیهانی و رێکخراوی نێودەوڵەتی پەنابەران هۆشداری دەدەن و دەڵێن ئەگەری ئەوە هەیە، کە داعش چەکی کیمیایی له‌ دژی دانیشتوانی مەدەنی شارەکە بە کار بهێنت.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82170

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s