پوتین و ئەردۆغان لە بارەی موسڵەوە گفتوگۆیان کرد

nuche.net

نوچەنێت-ئاژانسەکان

سەرۆککۆمارەکانی تورکیا  وروسیا شەوی رابردوو سەبارەت بە چەند تەوەریکی جیاواز،لەوانە قەیرانی سوریا و ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسل بە رێگای تەلەفونەوە گفتوگۆیان کرد.

لە درێژەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی بەرپرسانی باڵای روسیا  و تورکیا، شەوی سێشەممە ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا  و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە رێگای تەلەفۆنەوە، گفتوگۆیان کرد و لە بارەی چەند پرسێکی ناوچەیی ئاڵۆگۆڕی بیروڕایان کرد.

بە پێی راگەیەندراوێکی کرملین، بێجگە لە پرسە پەیوەندیدارەکانی دوو لایەن، پرسە ناوچەییەکان، لەوانە رەوشی سوریا و عێراق، دوو تەوەری سه‌رەکی ئەم گفتۆگۆیەی نێوان پوتین و ئەردۆغان بووە.

لە بەشێک لە راگەیێندراوەکەی کۆشکی کرملیندا هاتووە:لایەنی روسی جەختی لە گرنگی جیاکردنەوەی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەو لە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکە کردۆتەوە.

تورکیا هەفتەی رابردوو، لە دوای دانیشتنی لۆزان رایگەیاند، کە دەبێ ئەم گروپانە لێک جیا بکرێنەوە.

بە پێی راگەیێندراوەکەی کرملین، باس و بابەتەکانی پەیوەست بە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ، تەوەرێکی سەرەکی ئەم گفتۆگۆیەی نێوان پوتین و ئەردۆغان بووە.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82152

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s