٦ کۆنترین درەخت لە جیهان

Mohammad



سڵاو هاوڕێیان
لەم بابەتەدا باسی ٦ کۆنترین درەخت دەکەم لە جیهاندا

٦-THE TREE OF ONE HUNDRED HORSES لە ناوچەی SICILY لە (ئیتاڵیا)
درەختی ١٠٠ ئەسپ ، ئەم درەختە نزیکی شاخی Etna ی ئاگرینە لە Sicily ، وا دادەندرێت کە تەمەنتی ئەم درەختە لە نێوان ٢،٠٠٠ بۆ ٤،٠٠٠ بێت ، ئەم ناوە بێوێنە لە ١٠٠ سوارچاکەوە هاتووە کە ئاویان کردووە بە خۆیان و ئەسپەکانیان ، پاشان هەورەگرمەیەکێ بەهێز ڕووی یاوەو لە ژێر لقەکانی ئەم درەختە خۆیان پاراستووە.

٥-FITZROYA CUPRESSOIDES لە (شیلی)
ئەم درەختە ، درەختێکی باریک و بەرزە و هەمیشە سەوزە لە چیاکانی Andes ، یەکێکە لە کۆنترین درەختەکانی جیهان ، یەکێکە لەو درەختە بەرز و هەمیشە سەوزانە کە لەم ٢٠٠ سەد ساڵەی دوایدا تۆمار کراوە ، بەڵام زاناکان دوای بە دوادا چوون پێیان وایە مێژووی ئەم درەختە دەگەڕێتەوە بۆ ٣،٦٠٠ ساڵ لەمەوپێش.

٤-ZOROASTRIAN SARV لە (ئێران)
ئەم درەختە لە ناوەندی ئێرانە لە مۆنۆمێنتی نەتەوەی ئێران ، ڕەنگی سەوزی ٤،٠٠٠ ساڵ لەمەو پێشی وەرگرتووە کە ئەو کات خەڵکی دێرینی ناوەڕاستی ئاسیا خەریکی داهێنانی ویل و تایە بوون.

٣-LLANGERNYW لە ناوچەی NORTH WALES لە (بەڕیتانیا)
درەختێکی چروپڕە تەمەنی ٤،٠٠٠ ساڵە ، خراوەتە لیستی ٥٠ درەختە مەزنەکەی بەڕیتانیا لە لایەن ئەنجومەنی درەختی بەڕیتانیا لە ساڵی ٢٠٠٢ .

٢-METHUSELAH لە ویلایەتی CALIFORNIA لە (ویلایەتە یەگرتوەکانی ئەمریکا)
لە شاخی سپی کالیفۆرنیایە وا دا ئەندرێت کە تەمەنی ٥،٠٠٠ ساڵ بێت وە کۆنترین درەختی جۆری non-clonal بێت لە جیهاندا.

١-OLD TJIKKO لە (سوید)
کۆنترین درەختی جیهان کە تا ئێستا مابێت تەمەنی بە نزیکەی ٩،٥٥٠ ساڵ دەبێت ، ١٦ پێ بەرزە ، لە جۆری درەختی spruce ،لە ناوچەی Dalarnaی وڵاتی سویدە

ـــــــــــــــــــــــــ ــــــــ
ئامادەکردن و وەرگێڕانی : Mohammad
تایبەت بە یانەی
کوردکلیک

سه‌رچاوه‌ یانەی کوردکلیك
درێژه‌ی بابه‌ت https://www.kurdclick.net/vb/showthread.php?t=232526&goto=newpost

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s