نوێنەری (پەیەدە)سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی لە هەولێر کرد

ئاسو

نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی کرد لە هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان و هەرێمەکە و رۆژهەلاتی ناوەڕاست کرا.

 غەریب حەسۆ، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان، بە هاوڕێیەتی جیهان خەلیل نوێنەری کۆنگرەی ستار، سەردانی بارەگای نوێەرایەتی هەدەپەیان کرد لە هەولێر و لە لایەن شیلان ئەمین ئۆغلو پێشوازیان لێ کرا.

 لەو کۆبونەوەیەدا، باس لە پرسەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست کرا و باس لەو پرسانە کرا کە گرێدراوی پرسی کوردن لە ناوچەکە، بەتایبەتی باسی بارودۆخی باکور و رۆژئاوا کرا، کە بەشێکی گفتوگۆکە تایبەت بوو بە  سنووربەزادنەکانی تورکیا بۆسەر خاکی رۆژئاوا بە تایبەتی هەروەها تیشک خرایە سەر ئەو پیلانەی (هەوڵی لێدانی ئیرادەی گەلی کوردستان دەدات لە رێگەی داگیرکردنی خاکی رۆژئاوا -جەرابلوس- و هەوڵەکانی بۆ تەنگ کردنەوەی گەمارۆ لەسەر شەنگال)

 لە بەشێکی تری دانیشتنەکەیان باسی شەری موسڵ کرا و باس لە گرنگی و بایەخی رزگارکردنی موسل چنگی داعش، لە هەمان کاتدا هیوایان خواست لایەنە پەیوەندیدارەکان کاربکەن لەسەر ئاشکراکردنی ژنانی ئێزدی کە لە ساڵی 2014ەوە تائێستا لە چەنگی داعشدان و چارەنووسیان نادیارە،کار بکرێ لەپێناو رزگارکردنیان لە دەرەنجامی ئەو هێرشەدا.

 حەسۆ جەتی لەسەر گرگی بەشداریکردنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کردەوە لە پۆپەراسیۆنی رزگارکردنی موسل شانبەشانی هێزە عێراقییەکان وەکو هێزێکی چالاکی دژ بە داعش، ئاماژەشی بەوە کرد کە شەنگال گەورەترین قوربانی دەستی چەتەکانی داعشە.

The post نوێنەری (پەیەدە)سەردانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی لە هەولێر کرد appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s