ناساندنی وردی جاشێکی نیشتمانفرۆش و بنەماڵە خیانەتکارەکەی بە ناوی پێشەوا کاک دەروێشی

ڕۆژی کورد

ناو و نازناو: پێشەوا کاک دەروێشی

ناوی باوک: سلێمان

ئەو نیشتمانفرۆشە خەڵکی ئاوایی مام هەیبەیە و ئێستا لە شارەکی مەنگوڕان ـی پیرانشار نیشتەجێیە.

وێڕای خۆی، دوو کوڕیشی بە ناوەکانی دیاکۆ و ئیسار و برایەکیشی بە ناوی ئیسلام، لە ڕیزی نیشتمانفرۆشان دان و پیشەیان خیانەت و جاشێتیە.

لە ئێستادا پێشەوا کاک دەروێشی و دوو کوڕەکەی واتا ئیسار و دیاکۆ لە پایەگا سنوورییەکانی نێوان کوردستانی باشوور و کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە ناو ڕیزەکانی سپای تیرۆریستیی پاسداڕان، خەریکی خیانەت بە خاک و خەڵکی نیشتمانی پیرۆزی کوردانن.

ئیسلام کاک دەروێشی، برای پێشەوا کاک دەروێشی لە باژێڕی بانە جاشە و بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای بانەیە، لە هەمان کاتدا ماڵی لە شارەکی کەوپەڕ ـی پیرانشارە.

ئیسلام کاک دەروێشی بە قەوارەیەکی گەورە لە دەرگای ماڵەکەی نووسیویە: “لبیک یا خامنەای”.

پێشەوا کاک دەروێشی، برازای تاهیر کاک دەروێشی ـیە کە جاشێکی نیشتمانفرۆش بووە و ساڵەکانی 60-1359 لەلایەن پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتەوە بە سزای خیانەتەکانی خۆی بە نیشتمان گەیشتت.

یەکێک لە کوڕەکانی جاش تاهیر کاک دەروێشی بە ناوی خدر کاک دەروێشی، پێشتر بەخشداری پیرانشار بووە، دواتر بووە بە فەرمانداری سەردەشت و مهاباد و ئێستاش ڕاوێژکاری پارێزگاری پارێزگای ورمێ یە و لە باژێڕی ئورمیە نیشتەجێیە.

پێشەوا کاک دەروێشی لە ڕووی بنەماڵەییەوە پێشتر کێشەی لەگەڵ کەسێک بە ناوی ڕەسووڵی نەفتی هەبووە و ئەو کێشەیە بە مردنی ژنەکەی بە هۆی تەقینەوەی گاز لە ناو ماڵەکەی لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، کۆتایی پێهاتووە.

دەگێڕنەوە ئەو کات کە مەلا ڕەسووڵ فەتحی، پێش نوێژی باژێڕی پیرانشار بووە، پێشەوا دەروێشی بۆ کێشەیەک دەچێتە لای مامۆستا، مامۆستا پرسیاری ناوەکەی دەکات و ئەویش دەڵێ ناوم پێشەوایە، مامۆستا سەرێکی لێ ڕادەوەشێنێ و دەڵێ: “تەح بە زاتی خودا قەت نەمزانیبوو، پێشەوا جاش بێت”.

 

سه‌رچاوه‌ Roji Kurd ڕۆژی کورد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s