میدیای گۆڕان هەواڵی دژ بەیەک بڵاودەکەنەوە

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ

دوای ئەوەی فەلاح مستەفا ؛بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان؛ لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی (CNN)، كە ئەو كەناڵە وەك وەزیری دەرەوەی هەرێم ناوی بردووە، ڕایگەیاند، هێزەكانی پێشمەرگە لە شەڕی ئازادكردنی موسڵ بەشدارە، بەڵام ناچنە ناو ئەو شارەوە، ڕاوێژکاری وەزیری پێشووی پێشمەرگە “مستەفای سەید قادر” لەسەر پشکی گۆڕان دەنگۆی نا دروست بڵاودەکاتەوە.

فەلاح مستەفا سەبارەت بەهۆكاری نەچوونی پێشمەرگە بۆ ناو موسڵ وتیشی: “سەركردایەتی كورد لە هەرێمی كوردستان دركی بەوەكردووە، كە پێكهاتەكانی موسڵ هەمەچەشنەن، بۆیە كاتێك دەڵێین هێزی پێشمەرگە ناچێتە ناو موسڵ بۆ ئەوەیە، كە خۆمان لە هەر جۆرە هەڵە لێكتێگەیشتنێك یان ئەگەری ڕوودانی كێشە لە شارەكە بەدوور بگرین، بەڵام پێویستبوو ڕۆڵمان هەبێت لە شەڕی ئەو ناوچانەی لە پلانی سەربازی عیراق هەیە و لەگەڵ هاوپەیمانان و حكومەتی عیراق، چونکە ڕێكەوتنمان لەسەر كردووە.

دوای بلابوونەوەی ئەو لێدوانەی فەلاح موستەفا لەگەڵ کەناڵی CNN کە وەکو وەزیری دەرەوەی هەرێم ناوی بردبوو، سەعید كاكەیی، راوێژكاری پێشووی مستەفای سەید قادر وەزیری پێشمەرگە دەنگۆی ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە گوایە كە بەهۆی داوایەکی تورکیا ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بۆ سەر موسڵ راگیراوە.

هەر لە دوای ئەو قسانەی ڕاوێژکاری پێشووی وەزیری پێشمەرگە، میدیاکانی گۆڕان دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی جۆراوجۆر بەناوی سەرچاوەی باڵای نا دیار و باس لەوە دەکەن کە گوایە پیلانی نێوێ لە نێوان هەرێم و تورکیادا هەیە لەسەر ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆل کردنەوەی موسڵ، کە مەبەستیان پشتیوانی کردنە لە قسەکانی سەعید کاکەیی.

لەلایەکی تر هەر میدیای نزیک لە بزووتنەوەی گۆڕان دەنگۆیەکی تریان بڵاوکردۆتەوە گوایە بەرپرسانی تورکیا لە بەغدا بەڵیننامەیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق واژۆ کردووە کە بە یەکەوە پێشمەرگە لەو ناوچانە دەربکەن کە ئێستا کۆنتڕۆلی کردوون، هەر بەپێی بڵاوکراوەکەی میدیای گۆڕان بۆ ئەو مەبەستە عێراق وەڤدێک دەنێرێتە تورکیا و ئێرانیش لەو پیلانە ئاگادار کراوەتەوە.

ڕۆژنامەنوسێکیش دەلێت: بڵاوکردنەوەی دوو دەنگۆی دژ بە یەک لە چەند میدیایەکی نزیک لە گۆڕان ئاماژەی ڕوونن کە ئەو حزبە توشی هستریان بووە و نازانێ چۆن و بە چ شێوەیەک پەلاماری هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کورد بدات، بە تایبەت دوای چوونی بارزانی بۆ بەغدا کە تەواوی بەرنامە و پیلانەکانی گۆڕان و باڵە دەست ڕۆیشتووەکەی یەکێتی لەگەڵ مالیکی تێکوپێکدا.

ئەو ڕۆژنامەنوسە دەشلێت: گۆڕان و باڵەکەی هێرۆ وا ڕێککەوتبوون کە لەگەڵ مالیکی عەبادی لەسەر کورسی دەسەڵات بێننە خوارێ و سلێمانی بکەنە هەرێمێک و مالیکیش بگەڕێننەوە سەر کورسی سەرۆک وەزیران، هەر لەبەر خاتری هەموو ئەمانە کە پیلانی باشیان بۆ دانابوون و بارزانی و شاندەکەی هەرێم لێی تێکدان، مالیکی ویستی بە هەموو شێوەیەک ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ دوابخات، چونکە دەیویست دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران ئینجا ئۆپراسیۆنەکە دەست پێبکات، لەبەر ئەوەی دوای ئازاد کردنی موسڵ بەرۆکی ئەو دەگیرێ و لێپرسینەوەی توندی لەگەڵ دەکرێ لەسەر ڕادەست کردنی موسڵ بە تیرۆرستانی داعش.

دەشلێت: بۆیە میدیا چەواشەکاریەکەی گۆڕان و باڵەکەی هێرۆ بە بلاوکردنەوەی دەنگۆی نا دروست و دژ بە یەکە دژی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی کورد هەموو هەولێکیان دەخەنە گەڕ تاوەکو بتوانن ڕا خەڵکی لەسەر ئۆپراسیۆنی گرتنەوەی موسڵ چەواشە بکەن، بەڵام بێ سودە، چونکە ئەوەی لەسەر شانی پێشمەرگەی کوردستانبوو، گرتنەوەی تەواوی ئەو ناوچە کوردستانیانەبوون کە پێشتر بە ناوچەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەژمار دەکران، ئەمڕۆش کە پێشمەرگە خاکی کوردستانی ئازادکردووە، سنوری خۆی دیاری کردووە و تەنها بەرگری لە سنوری خاکی خۆی دەکات.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s