مووچە تازەکەی نێیمار لە مێسی زیاتر دەبێت

KURDISTANI

ڕۆژانە سپۆرت …

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە بەگوێرەی گرێبەستە تازەکەی نێیمار لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا، مووچەی یاریزانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکرێتەوە، بەشێوەیەک کە ئەو یاریزانە موچەی ساڵانەی لە (لۆنێل مێسی) ئەستیرەی ژمارە یەکی یانەکە زیاتر بێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەم بارەیەوە، ئاماژەی کردووە، کە یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ نییمار گەیشتووەتە ڕیکەوتن لەسەر ووردەکارییەکانی گرێبەستە تازەکەی کە بڕیارە رۆژی هەینی واژوو بکرێت و بە پێی ئەوەش نێیمار تا ساڵی 2021 لە یانە کەتەلۆنییەکە دەمێنێتەوە، ڕۆژنامەکە سەبارەت بە مووچە تازەکەی نێیمار ئاشکرای کردووە کە بە پێی ڕێکەوتنەکە مووچەی نێیمار 15 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەک خەڵات و پاداشت و ئاستی یاریزانەکە لە یارییەکان پێ دەدرێت بەمەش مووچەکەی بۆ دەگەیننە 25 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا مێسی 22 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە وەردەگریت.

ڕۆژنامەکە سەبارەت بە هۆکاری بەرز کردنەوەی مووچەی نێیمار ئاماژەی کردووە، کە یانەی بارسا لە ترسی تەماعکارییەکانی یانەی پاریس سان جێرمان ئەو کارەی کردووە، بەتایبەتی دوای ئەوە یانە فەرەنسییەکە ئامادەیی خۆی پیشان دا کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیمار بدات و 40 ملیۆن یۆرۆی وەک بەرزترین مووچەی ساڵانە پێ بدات.

لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی مارکا هاتووە، کە لیۆنێل مێسی چانسی ئەوەی ماوە کە وەک خاوەن بەرزترین مووچە لە یانە کەتەلۆنییەکە بمێنێتەوە، کاتێک گفتوگۆکانی گرێبەستە تازەکەی دەست پی دەکات، ئەو کاتە ئەگەری زۆری هەیە مووچەی مێسی زیاد بکرێت و ئەو یاریزانە پێگەی خۆی وەک خاوەن بەرزترین مووچە لە یانەکەیدا لە دەست نەدات.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s