مووچه‌ی مانگی هه‌شت كه‌ی ته‌واو ده‌كرێت و مووچه‌ی مانگی 9 كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت

noreply@blogger.com (Wllat Media Administrator)

مووچه‌ی مانگی هه‌شت كه‌ی ته‌واو ده‌كرێت و مووچه‌ی مانگی 9 كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت؟

 گروپی سةوز. به‌پێى هه‌واڵى ميديايى پارتى , په‌رله‌مانتارێك و به‌رپرسێكی حكوومه‌ت زانیاری له‌ باره‌ی مووچه‌ی مانگی 8 و مووچه‌ی مانگی 9 ئاشكرا ده‌كه‌ن. به‌پێى زانیاریه‌كان ته‌وابوونى مووچه‌ى مانگى 8 ده‌كه‌وێته‌ كۆتایى مانگى 10. مه‌دینه‌ ئه‌یوب شرنه‌خی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ڕۆژنامه‌ى(باس)ی پارتى راگه‌یاندوه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 تاوه‌كو كۆتای مانگی 10 ده‌خایه‌نێت و له‌ سه‌ره‌تای مانگی 11 مووچه‌ی مانگی 9 دابه‌ش ده‌كرێت. ناوبرا وتيشی: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییم وه‌رگرتووه‌ له‌ كۆتایی مانگی 10 مووچه‌ی مانگی 8 ته‌واو ده‌كرێت و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووشدا به‌شی زۆری وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان مووچه‌یان پێ ده‌درێت، له‌ سه‌ره‌تای مانگی 11 ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 ده‌درێت. له‌ 9ی 10ی 2016 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 8 تاوه‌كو ئێستا ته‌نها پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی جه‌ختی كرده‌وه‌ حكوومه‌ت ناتوانێت له‌ ماوه‌ی مانگێكدا دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات. هه‌ربه‌پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌كان گوتویه‌تی تاوه‌كو كۆتایی مانگی 10 ناتوانین مووچه‌ی مانگی 8 بده‌ین، ئه‌وه‌شی بۆ ئه‌وه‌ گه‌راندۆته‌وه‌ له‌ داهاتی مانگی 8 بڕی 117 ملیۆن دۆلار دراوه‌ته‌وه‌ قه‌زری كۆمپانیاكان. مه‌دینه‌ ئه‌یوب ڕوونی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت نه‌بوایه‌ مووچه‌ی مانگی 8 زووتر كۆتایی پێ ده‌هات، چونكه‌ له‌و 3 مانگه‌ زیاتر له‌ پاره‌ی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران دراوه‌ته‌وه‌ قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت كه‌ 447 ملیۆن دۆلار بووه‌. به‌هۆی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت پێویستی مووچه‌ی مانگێكی فه‌رمانبه‌ران له‌ 750 ملیۆن دۆلاره‌وه‌ بۆته‌ 430 ملیۆن. چێنه‌ر خه‌فاف به‌رێوه‌به‌ری گشتی كارگێری و دارایی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاند به‌پێی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌پێی هه‌بوونی پاره‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت. خه‌فاف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌گه‌ر پاره‌ی داهاتی نه‌وت زووتر بگات ئه‌وه‌ پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ خێراتر ده‌بێت. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانبه‌رانی دڵنیا كرده‌وه‌ حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوا نه‌كه‌وێت، گوتی: به‌ دڵنیایی له‌ دوای ته‌وابوونی مووچه‌ی مانگی 8 پاش گه‌یشتین پاره‌ی نه‌وت مووچه‌ی مانگی 9 ده‌ست پێده‌كات.


سه‌رچاوه‌ Ajansi Wllat

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s