لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری پەرلەمانی عێراق سەردانی كوردستان دەكات

KURDISTANI

ڕۆژانە هەواڵ

سەرۆكی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ‌و چەند ئەندامێكی لیژنەكە بەسەردانێكی فەرمی دەگەنە هەرێمی كوردستان، ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت: بۆ دەستخۆشی سەركەوتنەكانی ئەم دواییە، سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكەین.

شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق، بە رووداوی راگەیاندووە “شاندێكی لیژنەی ئاسایش ‌و بەرگری پەرلەمانی عێراق بەسەرۆكایەتی حاكم زاملی، سەرۆكی لیژنەكە‌ و چەند ئەندامێكی لیژنەکە كە لەشەش كەس پێكهاتوون، بە سەردانێكی فەرمی دەگەنە هەرێمی كوردستان”.

وەکو ئەندامی لیژنەکەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق جەختی لەسەر کردەوە، هۆكاری سەردانەكە ئەوەیە بە ماوەیەکی زۆر کەم لە دەستپێكی ئۆپەراسیۆنی موسڵ پێشمەرگە سەركەوتنی باشی تۆماركرد، “بۆیە بۆ دەستخۆشی لەو سەركەوتنانە سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگە دەكەین لە میحوەرەكانی  خازر ‌و مەخموور”.

لیژنەكە چەند رۆژێك لە هەرێمی كوردستان دەمێنێتەوە، شاخەوان عەبدوڵڵا هەروەها دەڵێ “لە ماوەی مانەوەماندا چەند دیدارێكی فەرمیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا دەبێت”.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 17-10-2016 قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ لە میحوەری خازر و لە سێ قۆڵەوە دەستیپێكرد، تاوەكو ئێستا ئۆپەراسیۆنەكە بەردەوامە‌ و هێزەكانی پێشمەرگە ‌و سوپای عێراق نزیكەی 30 گوند ‌و ناوچەیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s