شه‌ڕو پێكدادان له‌ باكووری كوردستان به‌رده‌وامه‌

ئاسو

له‌ ناوچه‌ی لیجه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئامه‌د له‌ هێرشێكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌دا دوو پاسه‌وانی‌ گوند كوژران و دوانی‌ تریش بریندار بوون،  له‌ دێرسیمیش 13 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانی‌ سوپاوه‌.

به‌ پێی ئاژانسی دۆغانی توركی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ر رێگای نێوان لیجه‌ و كولپ سه‌ر به‌ ئامه‌د هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆتومبێلێكی پاسه‌وانانی‌ گونده‌كان (په‌كه‌كه‌ به‌جه‌رده‌وان ناویان ده‌بات) كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیونی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو پاسه‌وان كوژران و دوانی دیكه‌ش بریندار بوون.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، والی دێرسیم له‌ باكوری كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌ ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیونێكدا كه‌ له‌ 16 ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیپێكردووه‌و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامبووه‌ له‌ دۆڵی (كوتوده‌ره‌سی) سه‌ر به‌ دێرسیم 13 گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ كه‌ شه‌شیان ژنن گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و گه‌ریلایه‌كیش به‌ برینداری ده‌ستگیركراوه‌.

به‌پپێی ئاژانسی فورات نزیك له‌ په‌كه‌كه‌، ته‌رمی 13 گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ كه‌ له‌ رۆژی 16 ئه‌م مانگه‌ له‌ ئه‌نجامی بوردومانی سوپای توركیا له‌ دۆڵی پیله‌مور (كوتوده‌ره‌سی) له‌ دێرسیم گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ بۆ دیاریكردنی ناسنامه‌كه‌كانیان ته‌رمه‌كان گواستراونه‌ته‌وه‌ پزیشكی دادوه‌ری شاری مه‌له‌تیه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ ئاگربه‌ستی نێوان تورکیا و PKK ، هاوینی رابردوو شه‌ڕ ده‌ستیپێکرده‌وه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ده‌ستیانكرده‌وه‌ به‌ بۆردومانی‌ ئاسمانی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ دوای‌ كوژرانی‌ دوو پۆلیسی‌ توركیا هات له‌پارێزگای‌ ئورفه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ به‌رپرسیارێتی‌ خۆی‌ له‌كوژرانیان راگه‌یاند له‌ تۆڵه‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ سروچی‌ سه‌ر سنوور كه‌ گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ كورده‌كانی‌ كردبووه‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ 32 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

 دوای‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ شه‌ڕ، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی‌ سه‌ربازی‌ له‌ زۆربه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ باكووری‌ كوردستان ده‌ستپێكردو تائێستاش ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن.

 له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی PKK له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌ ساڵی 1984ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌، تائێستا زیاتر له‌ 40 هه‌زار که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

The post شه‌ڕو پێكدادان له‌ باكووری كوردستان به‌رده‌وامه‌ appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s