راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

tazhan baxtear

دوای‌ ساڵێك له‌ په‌كخستنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، ئه‌مڕۆ 19-10-2016، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ دانانی‌ میكانیزمێك له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كانی‌ گۆڕان و یه‌كێتی‌ و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ، حزبی‌ شیوعی‌ و بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ و فراكسیۆنی‌ ڕافیده‌ین، كۆبوه‌وه‌.

له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ راگه‌یاندنی په‌رله‌مان راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

راگه‌یاندنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌رواری 19-10-2016، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێزان (د. یوسف محه‌مه‌د_ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شێخ فه‌خره‌دین قادر_ سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان) له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌شێك له‌ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان كۆبویه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبون له‌ به‌ڕێزان (برزۆ مه‌جید_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، بێگه‌رد تاڵه‌بانی_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، مه‌روان گه‌ڵاڵی_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، لینا عزریا به‌هرام شابۆ_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیده‌ین، د.شوان قه‌ڵادزێی_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان و ئه‌بو كاروان_ سه‌رۆكی فراكسیۆنی حزبی شیوعی كوردستان).

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ساتێك وه‌ستان بۆ گیانی شه‌هیدانی گه‌لی كوردستان ده‌ستی پێكرد، پاشان گیانفیدایی و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵدا به‌رز نرخێندرا. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان هیوایان خواست ئازادكردنی موسڵ به‌ ئاقاری به‌هێزبونی پێگه‌ی گه‌لی كوردستان و یه‌كلابونه‌وه‌ی چاره‌نوسی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بێت به‌و شێوازه‌ی كه‌ له‌ ده‌ستوری عێراقدا چاره‌سه‌ر كراوه‌.

كۆبونه‌وه‌كه‌ ئه‌و ئیراده‌ په‌رله‌مانییه‌ی به‌ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ زانی كه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانه‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و له‌م ره‌وه‌وه‌ گفتوگۆی نێوان سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت. كۆبونه‌وه‌كه‌ داخواز بو كه‌ حیزبه‌ سیاسییه‌كانی پێكهێنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێم، هه‌رچی زوه‌ هه‌وڵه‌كانیان زیاتر بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی كه‌ گه‌له‌كه‌مانی پیادا تێده‌په‌ڕێت كه‌ غیابی په‌رله‌مانی كوردستان كۆی كێشه‌ سیاسی و ئابورییه‌كانی كه‌ڵه‌كه‌تر كردوه‌و پێویسته‌ به‌گیانی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ به‌ هه‌موان ئه‌م دۆخه‌ تێپه‌ڕێندرێت.

راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان
2016/10/19

سه‌رچاوه‌ PUK CENTRAL COUNCIL

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s