دەمیرتاش: ئەردۆغان دەیەوێت سنووری تورکیا فراوان بکات

razz

سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان “ھەدەپە” ھۆشداریدا لە مەترسیداریی ئامانجە شارەواکانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا و ئەو ھەوڵانەی کە بۆ بەشداریکردنی وڵاتەکەی لە ئۆپراسیۆنی موسڵدا دەیدات.
دەمیرتاش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان رایگەیاند ئەردۆغان دەیەوێت لەرێی بەشداریکردنیان لە ئۆپراسیۆنەکەدا پلانی “میساقی میللی” سەردەمی عوسمانییەکان جێبەجێ بکات کە خۆی لە فراوانکردنی سنووری تورکیادا دەبینێتەوە بەجۆرێک کە باشوور و خۆرئاوای کوردستان لەخۆبگرێت.
بەدووریشینەزانی کە سووربوونی ئەردۆغان لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکەی، جەنگێکی جیھانیی لێبکەوێتەوە.
لەبەشێکی تریش کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ھاوسەرۆکی ھەدەپە باسی لە ھەڵمەتی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی پارتەکەی و پارتی ھەرێمە دیموکراتەکان کرد لە تورکیاـ ئەوەیخستەڕوو کە تائێستا ھیچ تۆمەتێکیان ئاراستە نەکراوەو پارێزەرەکانیشیان بەنیازن سکاڵای یاسایی لە دادگای دەستووری تورکیا تۆمار بکەن.

سه‌رچاوه‌ Kurdsat

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s