ده‌زگاى یونسێف ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 20 ڕۆژى دیكه‌ ده‌وامى نوێى خوێندنى ده‌ست پێنه‌كات خوێندنى ئه‌مساڵ هه‌ژمار نه‌كرێت

سه‌ردیر

ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى په‌ره‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ى خوێندنى ئه‌مساڵ له‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت “ده‌زگاى یونسێف ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 20 ڕۆژى دیكه‌ ده‌وامى ساڵى نوێى خوێندنى 2016 بۆ 2017 ده‌ست پێنه‌كات ئه‌وا ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌یه‌ خوێندنى ئه‌مساڵ هه‌ژمار نه‌كرێت”، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات “به‌دڵنیاییه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێم خه‌مى پڕۆسه‌ى خوێندنی نییه‌ ئه‌گه‌رنا له‌ توانایدایه‌ داواكارییه‌كانى مامۆستایان جێبه‌جێ بكات بۆئه‌وه‌ى بایكۆت بشكێنن“.

ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌ره‌رده‌ و خوێندنى باڵا له‌ په‌رله‌مانى كوردستان “شێركۆ حه‌مه‌ ئه‌مین” له‌ لێدوانێكدا بۆ میلله‌تئاشكراى كرد “پڕۆسه‌ى خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ پارێزگاكانى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین له‌ به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌دایه‌، هه‌روه‌ها ده‌زگاى یونسێف ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر تاوه‌كو 20 ڕۆژى دیكه‌ ده‌وامى ساڵى نوێى خوێندنى 2016 بۆ 2017 ده‌ست پێنه‌كات ئه‌وا ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌یه‌ خوێندنى ئه‌مساڵ هه‌ژمار نه‌كرێت به‌پێى ستاندارده‌ جیهانییه‌كان“.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى په‌ره‌رده‌ و خوێندنى باڵا كه‌ ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕانیشه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “به‌دڵنیاییه‌وه‌ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لیژنه‌ى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان و وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ و وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كان خه‌مى پڕۆسه‌ى خوێندنیان نییه‌ به‌تایبه‌تى له‌ پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین، له‌كاتێكدا حكومه‌ت له‌ توانایدایه‌ داواكارییه‌كانى مامۆستایان جێبه‌جێ بكات بۆئه‌وه‌ى بایكۆت بشكێنن و ده‌ست به‌ پڕۆسه‌ى ساڵى نوێى خوێندن بكرێت“.

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند “حكومه‌تى هه‌رێم و لیژنه‌ى ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كان كه‌ بڕیارى پاشه‌كه‌وتى زۆره‌ملێ و نایاساییان سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستاندا خۆیان ده‌ڵێن گوایه‌ پاره‌ نییه‌ بۆیه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ نایاساییه‌یان داناوه‌ بۆئه‌وه‌ى هه‌موو 30 ڕۆژ جارێك بتوانن موچه‌ بده‌ن، دووه‌م وتیان مانگانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى داهاتدا پێداچوونه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ى پاشه‌كه‌وتكردنه‌كه‌دا ده‌كرێت، هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ %95 ى داهاتى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆشتنى نه‌وته‌وه‌ به‌ده‌ست دێت، بۆیه‌ كاتێك ئه‌و سیسته‌مه‌یان دانا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 23 دۆلار بوو به‌ڵام ئێستا زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ و به‌ نزیكه‌ى 53 دۆلاره‌، كه‌واته‌ داهاتى هه‌رێم زۆر بووه‌، ئه‌ى بۆچى حكومه‌ت لایه‌نى كه‌م ئه‌م بڕیاره‌ى خۆى جێبه‌جێ ناكات؟!”.

له‌ ئێستادا زیاتر له‌ مانگێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كاتى دیاریكراو بۆ ده‌ستپێ كردنى ساڵى نوێى خوێندن له‌ هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕیاربوو له‌ ڕێكه‌وتى 17 ى 9 ى 2016 ده‌ست پێبكات به‌ڵام پاش دووجار دواخستن له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاربوو ڕێكه‌وتى 1ى 10 ى 2016 ده‌ستپێ بكات به‌ڵام تائێستا له‌ به‌شێكى زۆرى شارو شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى بایكۆتكردنى مامۆستایانه‌وه‌ پڕۆسه‌ى خوێندن ده‌ستى پێنه‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ دیجیتال پۆرتالی ره‌وا

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s