داوادەکرێت لیژنەی لێکۆڵینەوە لە داهاتی سڵێمانی هەڵبوەشێتەوە  

nuche.net

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوامان كردووە ئەو لیژنەی بە دواداچوون بۆ داهاتی سلێمانی دەكات فراوان بكرێت و دەبێت هەموو فركسۆنەكان بەشداری تێدا بکەن.

لە بەرواری10-10-2016، لیژنەیەك پێكهات لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هەر سێ‌ فراكسۆنی یەكێتی، گۆران و سۆسیالیست، پێكهاتبوون بۆ بەدواداچوونی خەرجیەكانی ئەو پارێزگایە، بەڵام بە هۆی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامەكەی گۆڕان، کاری ئەم لیژنەیە راگیراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، زیاد كاكە رەزا  سەرۆكی فراكسۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی لیژنەی بەدواداچون رایگەیاند: دوای ئەوە لیژنەیەك پێكهاتبوو بۆ بەداداچوونی داهاتەكانی ئەم پارێزگایە، بەڵام لیژنەكە هەڵوەشایەوە. ئەمڕۆ 12 ئەندامی ئەنجومەن داواكاریەكیان پێشكەشی سەرۆكایەتی ئەنجومەن كردووە، كە ئەو لیژنەی لەبارەی لێكۆڵینەوە لە داهات پێكهێندراوە هەڵوەشێتەوە یاخود فراوان بكرێت.

زیاد کاکەرەزا دەڵێت “داواكراوە یان ئەو لیژنە بە تەواوی هەڵبوەشێتەوە یان فراوان بكرێت و هەموو فراكسۆنەكان بەشداری تێدا بكەن. ئەندامێكی لیژنەكە، کە لە بزووتنەوەی گۆڕان بوو لە لیژنەكە كشاوەتەوە، بۆیە بە دوو كەس ناتوانرێت لیژنە كاری خۆی بكات”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82137

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s