حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتیاریى دۆسیه‌ى عێراق له‌ كه‌ناڵى ئاسمانى جه‌زیره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دوورخسته‌وه‌

سه‌ردێر

به‌هۆى لایه‌نگیریكردنى چه‌كدارانى داعش له‌كاتى رووماڵكردنى هه‌واڵه‌كان، حكومه‌تى هه‌رێم سه‌رپه‌رشتیاریى دۆسیه‌ى عێراق له‌ كه‌ناڵى ئاسمانى جه‌زیره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دوورخسته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه‌ به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند “له‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 17ى تشرینى یه‌كه‌مى 2016، له‌كاتى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ، حامد حه‌دید سه‌رپه‌رشتیاریى كاروباره‌كانى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ ده‌وحه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌رپه‌رشتیكردنى تیمى راگه‌یاندنى كه‌ناڵه‌كه‌كه‌ى هاته‌ هه‌رێمى كوردستان و دواتر به‌ بڕیارێك له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ دوورخراوه‌ته‌وه‌“.

له‌باره‌ى هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره‌، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی “حامد حه‌دید له‌كاتى گواستنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانى له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنى ئازادكردنه‌وه‌ى موسڵ لایه‌نگیرى داعشى كردووه‌ و ئاماژه‌ى به‌ شكستى پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانى عێراق كردووه‌“.

دواڕۆژ بۆ وه‌گرتنى زانیارى زیاتر، په‌یوه‌ندی به‌ چه‌ند به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆكرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ لێدوان بده‌ن.

نوسینگه‌ى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ له‌ ساڵى 2004 له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراقى كاركردنى لێ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌رێمى كوردستان نوسینگه‌ى هه‌یه‌

a

سه‌رچاوه‌ دیجیتال پۆرتالی ره‌وا

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s