بەسیستمى ئەلیکترۆنى (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد)ى زانكۆلاین دەگەیەنرێتە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى

amar

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، بەتایبەت ئەوانەى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لەڕێگەى پەروەردەو خوێندنگەو قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتوە، لەهەفتەى داهاتودا لەڕێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین، دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆى یان کەسێکى نزیکى تۆمار بکات و، پاشانیش لەڕێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمى زانکۆلاین.
بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکات ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئەو (بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان.
بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندنگەو قوتابخانەکانى سنوورى هەردو پاریزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو چەند شوێنێکى دیکە دەوام تياندا نيەو مامۆستاو فەرمانبەران بایکۆتى دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) لە کاتى خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانى سنورى ئەو دو پارێزگایە. بۆیە بەڕێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەیەنرێتە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى.

سه‌رچاوه‌ kgn : هه‌واڵه‌كان

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s