بەرشلۆنە vs مان سیتی: پێکهاتەی چاوەڕوانکراو و چەند زانیارییەک

KURDISTANI

ڕۆژانە سپۆرت …

لەیاریی لوتکەی گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی Cی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئەمشەو هەردوو یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر سیتی ئینگلیزی ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

هەردوو یانە پاڵێوراون بۆ گەیشتن بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکەو جەنگی نێوانیان ڕەنگە تەنها گرتنی لوتکەی کۆمەڵەکە بێت کە لە ئێستادا بە شەش خاڵ بەدەست بارساوەیەو مان سیتیش بە چوار خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

کاتژمێر: 9:45 بەکاتی کوردستان
یاریگا: کامپ نۆ – بەرشلۆنە
ناوبژیوان: میلوارد مازیک – سلۆڤیکی

ئایا دەزانی؟

#لیڤەرپول تەنها یانەی ئینگلیزییە لە بەرشلۆنەی بردبێتەوە لەنێو یاریگای کامپ نۆدا لە چامپیۆنز لیگ، کاتێک لە مانگی شوباتی 2007-دا بە ئەنجامی 2-1 لێی بردەوە.
#ئەمە جاری سێیەمە لەدواین چوار ساڵدا بارسا و مان سیتی لە چامپیۆنز لیگ ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە.
#بارسا سەرجەم یارییەکانی لە مان سیتی بردووەتەوە لە چامپیۆنز لیگ کە ژمارەیان چوار یارییەو سەرجەمیان لە قۆناغی 16 بووە.
#ئەمە جار دووەمە پیپ گواردیۆلا دەگەڕێتەوە بۆ یاریگای کامپ نۆ، لە جاری یەکەمدا لەگەڵ بایرن مونشن دوچاری شکستێکی گەورە هات بە ئەنجامی 3-0.
#بارسا لەدواین 17 یارییدا لە یاریگای خۆی لە چامپیۆنز لیگ، لە سەرجەمیان سەرکەوتوو بووە لە گۆڵ تۆمارکردن، 16 یاریی بردووەتەوەو یارییەک یەکسان بووەو تیایدا 52 گۆڵی کردووە.
#مان سیتی لە هەشت یارییدا لە یاریگاکانی ئیسپانیا، شەش یاریی دۆڕاوەو دوو یاریی بردووەتەوە، دوو سەرکەوتنەکەی بەرامبەر ڤیاڕیاڵ لە ساڵی 2011 و سیڤییا لە ساڵی 2015 بوو.

بارسا: تێر شتەیگن، ڕۆبێرتۆ، پیکێ، ماسکێرانۆ، ئەلبا، بۆسکێتیس، ڕاکیتیچ، ئینێستا، مێسی، نییمار، سوارێز

مان سیتی: براڤۆ، زابالێتا، ئۆتامێندی، ستۆنز، کۆلارۆڤ، فێرناندینهۆ، گۆندۆگان، سیلڤا، ستێرلین، دی برۆین، ئەگوێرۆ

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s