بێگەرد تاڵەبانی: نابێت كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ببێتە هۆی خراپتركردنی دۆخی هه‌رێم

nuche.net

نوچەنێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت، له‌ گه‌ڵ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانداین بە جۆرێك نەبێته‌ هۆی خراپتركردنی دۆخی هه‌رێم.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ سایتی فه‌رمی یه‌كێتی “پی یو كه‌ی میدیا” بێگه‌رد تاڵه‌بانی سەرۆکی فراكسیۆنی یەكێتی پێیوایە “بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پێویستمان بە بڕیاری حزبەكانی هەرێمە، چونكە هەر فراكسیۆنێك رای حزبێكی سیاسیە، هەروەها پێویستمان بەوەیە بۆچونی حزبەكان بزانین، چونكە لایەنە سیاسیەكان رۆڵێكی باڵا دەبینن لە چارەسەركردنی كێشەكان، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێشنیار و سەرنجی خۆمان هەیە”.

به‌ گوته‌ی تاڵه‌بانی دەبێت، بەشێوازێك پەرلەمان كارابكرێتەوە، كە دۆخی ئاڵۆزی هەرێم هێندەی تر ئاڵۆزتر نەبێت.

ئه‌م لێدوانه‌ی بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ینێ سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان له‌ سه‌ر داوای د.یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌ نووسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ بكه‌ن و تاوتوێی رێوشوێنه‌كانی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام به‌ پێی زانیارییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شداریی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناكات.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82135

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s