بزووتنەوە: کۆبوونەوەی سبەینێ بۆ چارەسەری قەیرانەکانە نەك بۆ دروستکردنی قەیرانی تر

nuche.net

نەوزاد علی چوچانی

سەرۆکی فراسیۆنی بزووتنەوە رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەی سەرۆك فراکسیۆنەکان لە گەڵ سەرۆکی پەرلەمان، بۆ چارەسەری قەیرانەکانە نەك بۆ دروستکردنی قەیرانی تر.

بڕیاروایە ڕۆژی چوارشەممە 19-10-2016 لە سلێمانی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆببنەوە لە گەڵ د.یوسف محمد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئەوەی رێگایەک بدۆزنەوە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان. پارتی پێی وایە ئەم کۆبوونەوەیە قوڵترکردنەوەی 19 ی ئابی ساڵی رابردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د.شوان قه‌ڵادزه‌یی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لە دەرەوەی پەرلەمان لە شاری سلێمانی رایگەیاند: ئەجێندای کۆبوونەوەکە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانە، ئێستا هەوڵێك لە ئارادایە، کە کۆبوونەوەیەك بکرێت لە نێوان سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ کاراکردنەوەی پەڕلەمان، دواتر هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانەکان نەك بۆ دروستکردنی قەیرانی تر.

لە بارەی بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەکە شوان قه‌ڵادزه‌یی ده‌ڵێت “بەشداری دەکەین، پێشموایە نامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی هەموو فراکسیۆنەکان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کراوە، گرنگە سەرۆکی فراکسیۆنەکان رۆڵ ببینن، بە کاراکردنەوەی پەرلەمان، ئەو ئومێدە هەیە، کە ئیرادەی لایەنە سیاسیەکانیش بجوڵێت بۆ ئەوەی کۆبوونەوەی جددی بکەن”.

ئەو ئەندام پەرلەمانەی بزووتنەوەی ئیسلامی پێیوایە، دەبێت هەمووان کارێکی بەرپرسیارانە بکەن، چونکە ناکرێت وڵات پەرلەمانی كارای نەبێت. هەموو لایەك با دەرس وەرگرن لە ساڵی رابردوو، کە کوردستانی پێدا تێپەڕی. هه‌روه‌ها دەڵێت “پێویستە هەموومان پەڕەیەکی تازە هەڵدەینەوە و وه‌ك یەك تیم کاربکەین، بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە، کە قیرانەکە کۆتایهات ئەو کاتە ئاساییە هەر کەسێك بە شێوازێکی تر بیر بکاتەوە”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82145

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s