بارزانی پێشوازی له شاندی باڵای کۆمیسیارى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات

ئاسو

سەرۆکایەتى هەڕێم ڕایگەیاند، بارزانی و شاندی باڵای کۆمیسیارى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەتەوە.

ماڵپەڕى سەرۆکایەتى هەڕێم بڵاویکردوە، دوێنێ ١٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٦ بارزانی پێشوازی کردووە لە کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و شاندێکى یاوەری.

ئاماژەى بەوەشکردووە، شاندەکە سوپاسی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئـاراستەی بارزانی و گەلی کوردستان کردووە بۆ حەواندنەوەی ئـاوارە و پەنابەران و ئـامادەکارییەکان بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ شەپۆلی نوێی ئـاوارەکانی موسڵ.

هاوکات  هێمن هەورامى ئەندامى سەرکردایەتى پارتى لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک زانیارى دەربارەى ژمارەى ئاوارەکان بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە،  ئـێستا یەک ملیۆن و ٦٢٨ هەزار و ٢٩٣  ئـاوارە و پەنابەر لە ھەرێمی کوردستانن و ٣١٪ دانیشتوانی ھەرێم پێکدەھێنن .

هێمن هەورامى ڕاشیگەیاندووە، بریارە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق نۆکامپی نوێ دروست بکەن و ٣٦٠٠٠خێمەدابنێن کە تەنھا بەشی ٢٢٥٠٠٠ ئـاوارەی نوێ دەکات بەڵام تا ئـێستا سێ کامپ ئـامادەکراوە وبەشی ٥٠٠٠ خێمە شوێن ھەیە و بەشی ٣٥٠٠٠ کەس دەکات.

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى  باسی لەوەشکردووە، کۆی تێچووی پێشبینی کراو بۆ حەواندنەوەی ئـاوارەکانی موسڵ نزیکەی ٢٤٨ ملێۆن دۆلاری پێویستە و تائـێستا ٢٠٪ ئـەو بڕە کۆکراوەتەۆە. بێ پشتیوانی نێودەوڵەتی ھەرێمی کوردستان ناتوانێ پێداویستی ئـەم ئـاوارانە دابین بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشبینى دەکرێت بە هۆى شەرى موسڵەوە ژماریەکى زۆر لە خەڵکى شارەکە ئاوارە ببن و ڕووى لە هەرێمى کوردستان بکەن.

The post بارزانی پێشوازی له شاندی باڵای کۆمیسیارى پەنابەرانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s