ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بارەی حەلەب کۆدەبێتەوە

nuche.net

نوچەنێت-نسیم انلاین

ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەینی داهاتوو 21ی ئۆکتۆبەر لە بارەی رەوشی مرۆیی شاری حەلەب کۆدەبێتەوە.

ئەم دانیشتنەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر داوای فەرمی بەریتانیا و بە نوێنەرایتەی 11 وڵاتی عەرەبی و رۆژئاوایی لەوانەی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ناوچە پێکدێت، کە بە تێکڕایان وەک لایەنگرانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەژمار دەکرێن.

لە نامەی داواکاری بەریتانیادا هاتووە، دوابەدوای خراپتربوونی دۆزی مافی مرۆڤ لە حەلب، بەڕێوەچوونی دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان پێویستە.

ریک بێرنان، بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی تەندروستی جیهانی، پێشتر لەم بارەیه‌وە هۆشداری داوە و گوتوویه‌تی، ئێمە خوازیارین کوشتاری خەڵکی مەدەنی رابگیرێت و هێرش بۆ سەر کاروانی رێکخراوە فریاگوزارەکان کۆتایی پێ بهێنرێت. رێگە بدرێ نەخۆش و بریندارەکان چارەسەر بکرێن. هەروەها یارمەتیە مرۆییەکان رەوانەی ناو شاری حەلەب بکرێن.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82173

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s