‌پیاوان ئاگادارن …ئەم 10 شتە هۆكارە بۆ كەچەڵی

هێمن ئه‌حمه‌د
18102016154600_bbbbb

كێشەی هەڵوەرینی قژت هەیە ؟ ترست لەوە هەیە بەهۆیەوە كەچەڵ ببیت ؟ پێویستە  بزانیت ئەم 10 حاڵەتە هۆكاری هەڵوەرینی قژتن .

1- خوگرتن بە ڕاكێشانی تاڵەكانی قژتەوە یەكێكە لە حاڵەتە دەرونیەكان و بەهۆیەوە قژت هەڵدەوەرێت و كەچەڵ دەبیت و پێویستە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشك بكەیت .
2- قژ داهێنان بەشێوەیەكی توند ، هەڵە داهێنانی قژ یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی كەچەڵی .
3-ماندووبون : یەكێكە لە هۆكارە باوەكان بۆ هەڵوەرینی قژ ، لەبەر ئەوە ئەوەندە خۆت ماندوو مەكە كاریگەری دروست بكات لەسەر تەندروستیت .
4- بەكارهێنانی سابوونی خۆشۆردن بۆ خاوێنكردنەوەی قژ هەڵەیەكی دیكەیە دوور بكەوەرەوە لێی .
5- خواردن و خواردنەوەی پێكهاتەی ووزە بەخشەكان بەبڕێكی زۆر  هۆكار دەبێت بۆ هەڵوەرینی قژ .
6- خاوێن ڕانەگرتنی قژ دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ ، لەبەر ئەوە شامپۆی تایبەت و گونجاو بۆ خاوێنكردنەوەی قژت بەكاربهێنە .
7- هەندێكجار كەچەڵی سیفاتێكی تایبەتە و مرۆڤ لە باوانیەوە بۆی دەگوێزرێتەوە ، لەم حاڵەتەدا هیچ چارەسەرێكی نیە .
8- زۆر بەكارهێنانی جێڵ و كرێم بۆ ڕێكخستنی قژ هۆكاری كەچەڵی دەبێت .
9-ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن قژیان زووتر هەڵدەورێت لەچاو ئەو كەسانەی جگەرەكێش نین .
10- وەرزشی قورس مەكە كە لە توانا و هێزی خۆتدا نەبێت بۆ ئەوەی توشی كێشەی هەڵوەرینی قژ نەبیت .
Westga

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s