پرۆسەى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ بە چوار قۆناغ دابەش دەكرێت

رامیار عثمان

بەپێی ئەو زانیارییانەش كە لە فەرماندە سەربازییەکانى بەرەکانى شەرەوە بڵاوكراونەتەوە، ئۆپراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى شارى موسڵ و دەوروبەرى بە چوار قۆناغ جێبەجێدەکرێت و بەم شێوەیە دابەش بووە.

قۆناغى یەکەم: ناردن و کۆکردنەوەى هێز بوو لە میحوەرەکانى شەڕ واتا ئەو هێزانەى کە بەشدارن لە پرۆسەى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ ئامادەن بەوەش قۆناغى یەکەم کۆتایى هاتووە.

قۆناغى دووەم: پێشرەویکردنى هێزەکانە بەرەو سەنتەرى شارى موسڵ، بەڵام ئەم قۆناغە لە چەند بەشێک پێکهاتووە:

بەشى یەکەم: کۆنترۆڵکردنەوەى ٢٠٠ کیلۆمەتر چوار گۆشە بوو، لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە لە میحوەرى خازر، ئەوەش لە یەکەم ڕۆژى ئۆپراسیۆنەکەدا جێبەجێکرا لە میحوەرەکانى دیکەش پێشمەرگە ئۆپراسیۆنى دیکە ئەنجام دەدات.

بەشى دووەمى: پێشرەویى هێزە عێراقیەکانە بەرەو سەنتەرى شارى موسڵ کە پێکهاتون لەم هێزانە، فرقەکانى نۆ و ١٥ى سوپاى عێراق، حەشدى وەتەنى، پۆلیسى فیدڕاڵى، دژە تیرۆرى عێراق، پۆلیسى ناوخۆى موسڵ، لەگەڵ هێزەکانى حەشدى شەعبى کە ئەم هێزانە لە میحوەرى  گوێر و ناحیەى گەیارە دەستیانکردووە بە پێشڕەویى بەرەو سەنتەرى شارى موسڵ و تائێستا چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵکردووەتەوە.

قۆناغى سێیەم: بریتییە لە چوونەناوەیى هێزەکانە بۆ سەنتەرى شارى موسڵ، کە بەپێى ئەو پلانانەى تا ئێستا دانراوە، پێشمەرگە و حەشدى شەعبى بەشدار نابن لە کۆنترۆڵکردنەوەى سەنتەرى شارى موسڵ، بەڵام سەرجەم هێزە عێراقیەکان بەشدار دەبن لەو ئۆپەراسیۆنەدا، کە بەیەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ دادەنرێت.

قۆناغى چوارەم: دواى کۆتایى هاتنى داعش لە موسڵ دێتە ئاراوە و، پێشمەرگە تێیدا بەشدار دەبێت، بریتییە لە سەرلەنوێ داڕشتنەوەى هێزەکان و جیاکردنەوەى ئەرکى هێزەکانە، کە هەر هێزێک ناوچەیەکى پێدەسپێردرێت بۆ مانەوە و پارێزگاریکردن لێى، بەڵام پێش دەستپێکى ئۆپەراسیۆنى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ و دەوربەرى، ڕێککەوتنى لەسەر کراوە لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق و هاوپەیمانان.

The post پرۆسەى کۆنترۆڵکردنەوەى موسڵ بە چوار قۆناغ دابەش دەكرێت appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s