لە هەرێمی كوردستان پێدانی مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت

رامیار عثمان

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نیاز و پلانی حكومەتی هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە پێی سیستمی بایۆمەتری ئاشكرا دەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە لە چەند ڕۆژێكی كەمدا مووچە دابەش دەكەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە، (١٨/١٠/٢٠١٦) لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا لە شاری هەولێر بەدروشمی (ڕیزبەندی نیشتیمانی….شاڕێی كرانەوە و متمانە و دڵنیایی) بۆ ساڵی دووەم ڕیزبەندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان ڕاگەیندرا.

قوباد تاڵەبانی ؛جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان؛ لە وتارێكدا باسی پەیڕەوكردنی سیستمی نوێی دابەشكردنی مووچەی كرد و وتی: “دەمەوێ ئەوە ڕابگەیەنم، كە لە پێناو باشتر ڕاپەڕاندنی كارەكانمان وەك حكومەتی هەرێم تاڕادەیەك پشتمان بەتەكنەلۆژیا بەستوە”.

ڕونیشیكردەوە، كە پەیڕەوكردنی سیستمی بایۆمەتری تەنها بۆ نەهیشتنی دوو مووچەخۆری و مووچە خۆی بندیوار نیە، بەڵكو لە ڕێگەی ئەو پڕۆسەیەوە دەتوانین میلاكی حكومەت و پڕۆسەی پێدانی مووچە چاك بكەین و بیكەین بەئەلكترۆنی.

جەختیشی كردۆەوە، بەپێی ئەو سیستمە “لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا دەتوانین مووچە دابەش بكەین، كە لە ئێستا زیاتر لە (٢٧) ڕۆژی دەوێ”.

تاڵەبانی داواشی لە هەموو مووچەخۆران كرد، “بەگڕوتینەوە بەشداری لەو پڕۆسەیەدا بكەن”.

The post لە هەرێمی كوردستان پێدانی مووچە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s