لیژنەکەی بەغدا لەسەر بودجەو موچەی ھەرێم کۆدەبێتەوە

شاھۆ خوارەحم

br { display: none; }
p br { display: none; }

لیژنەکەی بەغدا لەسەر بودجەو موچەی ھەرێم کۆدەبێتەوە

snnc.co

بەھۆی تەحەفوزی پارتی لەسەر بەشداربوونی ھۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لەلیژنەی بەدواداچوون بۆ موچەو بودجەی ھەرێمی کوردستان، کە بەبڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران پێکھاتووە، یەکەمین کۆبوونەوەی لیژنەکە ھەڵوەشایەوەو بۆ سبەی دواخرا.

ئەحمەد حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی و لەئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامی لیژنەکە بە SNNی راگەیاند: لەلایەن سەرۆکی لیژنەکەوە بڕیاردراوە سبەینێ کۆبوونەوەی لیژنەکە بکرێت.

وتیشی: “ئەگەر فەرزی ئیرادە بەسەر لیژنەکەدا بکرێت و رێگەنەدرێت ھۆشیار عەبدوڵڵا کە خاوەنی پڕۆژەکەیە بەشداری لیژنەکە بکات، ئەوا منیش بەشداری لەو لیژنەیەدا ناکەم”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN، بەگوێرەی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران، لیژنەکە لە (١١) ئەندام پێکھاتووە بەسەرۆکایەتی ھومام حەمودی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پاشان ئەندامێکی دیکەی بۆ زیادکراوەو بووە بە (١٢) ئەندام و بەسەرۆکی لیژنەکەوە لە(١٣) کەس پێکدێت.

SNN چەندجارێک پەیوەندی بە د.تارق گەردی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەو لیژنەیەدا کرد، سەبارەت بەئامادەبوونی لەکۆبوونەوەکەی سبەینێ، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانی نەدایەوە.

پەیوەندیدار بەپێکھێنانی ئەو لیژنەیە، د.عەرەفات کەرەم ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی نوێنەران بە SNNی راگەیاند: ھەر لیژنەیەک لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پێکھێنراوە، کێشەکانی ئاڵۆزکردووەو کاریگەری نەبووە، بۆیە کێشەی موچەو بودجەی ھەرێمی کوردستان بەلیژنەی پەرلەمانی چارەسەر نابێت.

وتیشی: “پێموایە ئەم کێشەیە بەڕێککەوتنی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەغدا چارەسەر دەبێت، بۆیە کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ پێکھێنانی ئەو لیژنەیە موزایەدەیەکی سیاسییە”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=505

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s