فراکسیۆنەکانی تورکمان بایکۆتی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن

بەشی ھەواڵ

br { display: none; }
p br { display: none; }

فراکسیۆنەکانی تورکمان بایکۆتی کۆبوونەوەی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن

snnc.co

بڕیارە سبەی ١٩ی تشرینی یەکەم، لەسەر بانگھێشتی د. یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لەشاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.

مونا قەھوەچی، سەرۆکی فراکسیۆنی پێشکەوتنی تورکمان لەپەرلەمانی کوردستان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بانگھێشتنامەی فەرمی کۆبونەوەکەمان بەدەستگەیشت، ئەمڕۆ سەرکردایەتی حزبمان بڕیاریدا بەشداری لە کۆبونەوەکە نەکەین، چونکە ئەو بابەتە پێویستی بەڕێککەوتنی سیاسی ھەیە لەنێوان لایەنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش نەیتوانیوە سەرکەوتووبێت لەکارەکانی.

وتیشی:” کۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆش، ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەرفراوانی پەرلەمان، دەبێت لەھەولێرو لەناو تەلاری پەرلەمانەوە بڕیاری لەسەر بدرێت، بۆیە لەھەر شوێنێکی تر کۆبونەوە بکرێت ئێمە پێشێلی پەیڕەوی ناوخۆ ناکەین و بەشدار نابین”.

لەلای خۆشیەوە، محەمەد سەعدەدین سەرۆکی فراکسیۆنی نوێبوونەوەی تورکمان لەپەرلەمان بە SNNی ڕاگەیاند: لەبەر ئەوەی سبەی کاری تایبەتیم ھەیە، بۆیە ناتوانم بەشداری لە کۆبوونەوەکە بکەم.

وتیشی: ” کۆبونەوەکەی سبەی ھیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە تەنھا لەڕێگەی ڕێککەوتنی سیاسی، یان گەڕانەوەی د. یوسف محەمەد بۆ ھەولێر، پەرلەمان کارادەکرێتەوە”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.snnc.co/news.aspx?id=500

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s