عەبادی: شەڕی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا سەرکەوتنە بۆ عێراق

KURDISTANI

ڕۆژانە ھەواڵ …

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت: “بۆ یەکەمینجارە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان شان بەشانی پێشمەرگە شەڕیان کرد، ئەمەش بە سەرکەوتنێک بۆ عێراق دادەنرێت”. گوتیشی: “داوا لە خەڵکی نێو موسڵ و ناوچەکانی دیکە دەکەین، لە ماڵەکانیان بمێننەوە”.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ ئێوارەی رۆژی سێشەممە 18-10-2016 گوتی: “ئۆپەراسیۆنەکانی ئازادکردنی موسڵ و پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردووە، شوکر بۆ خودا کەرتە سەربازییەکان بە شێوەیەکی باش لە پێشڕەویدان، هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان کەرتە سەربازییەکان هەبووە، لەنێوان کەرتە سەربازییەکانی هێزەکانی عێراقی فیدراڵ و نێوان هێزەکانی پێشمەرگە”.

بەگوتەی حەیدەر عەبادی “ئاستی پاڵەوانێتییەکان و قوربانیدان و هەماهەنگییەکان زۆر باش بوو، گرنگترین ئامانجەکانی ئەو شەڕەش ئازادکردن و پاراستنی خەڵکی سڤیلە، تا ئەو ساتە پێکدادان لەنێوان هێزەکانمان و خەڵکی سڤیل رووینەداوە، هێزەکانمان لەو میحوەرانەن کە خەڵکی سڤیلی تێدا نییە”.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: “ئەمڕۆ چەند میحوەرێکی بنەڕەتیمان دیاریکرد، لە هەر میحوەرێکی شەڕ رێڕەوی ئارام بۆ خەڵکی سڤیل بکەینەوە، وەک دەزانن هەر لەگەڵ دەستپێکەوە، هێزە ئەمنییەکان ئەو ناوچانە دەپشکنن کە لێیەوە دووژمنان دزە بکەن، لەگەڵ نزیکبوونەوەش لەو شوێنانەی خەڵکی سڤیلی تێدایە رێڕەوی ئاراممان بۆ هەموو خەڵکێکی سڤیل دەستنیشان کرد، کە ئەمە بابەتێکی گرنگە بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل”.

حەیدەر عەبادی داوای لە خەڵکی موسڵ کرد”لە ماڵەکانیان بمێننەوە، نامانەوێت خەڵک بەشێوەی کۆمەڵ گردببنەوە، کە ئەمە بە شێوەیەکی گشتی مەترسی لەسەر خەڵکی سڤیل دروستدەکات، ئەو داوایەش بۆ هەمووانە، هێزە ئەمنییەکان ئامانجیان پاراستنی خەڵکە، بۆردوومانی هەڕەمەکی بوونی نییە، چ لەلایەن تۆپهاوێژەکانەوە بێت یان هێزە ئاسمانییەکان، رامانسپاردووە، هەر بۆردوومانێک دەبێت بە شێوەیەکی ورد بێت، تەنیا گردبوونەوەکانی داعش بە ئامانج بکرێن، دووبکەونەوە لە هەر ئامانجێک کە ببێتە هۆی ئەوەی خەڵکی سڤیل بەر بکەوێت”.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s