شوان قەڵادزەیی: کۆبونەوەی سبەینێ بۆ دورستکردنی قەیرانی تر نییە

nuche.net

 نەوزادعلی چوچانی

سەرۆکی فراسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، رایدەگەیەنێت، کۆبونەوەی سەرۆك فراکسیۆنەکان  لەگەڵ دکتۆر یوسف محمد، بۆچارەسەری قەیرانەکانە نەك بۆدروستکردنی قەیرانی تر.

بڕیارە،سەبەی چوارشەممە 19-10-2016 لە سلێمانی، سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ د.یوسف محمد، کۆببنەوە بۆئەوەی ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆکاراکردنەوەی پەڕلەمانی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستانیش پێی وایە، ئەم کۆبوونەوەیە قوڵترکردنەوەی 19 ی ئابی ساڵی ڕابردووە.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، شوان قه‌ڵادزه‌یی سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بەکۆبونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەدەرەوەی پەرلەمان، لەشاری سلێمانی ڕایگەیاند: ئەجندای کۆبوونەوەکە بۆکاراکردنەوەی پەرلەمانە، ئێستا هەوڵێك لەئارادایە، بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەك بکرێت لەنێوان سەرۆکی فراکسیۆنەکان، بەمەبەستی دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان، دواترهەوڵدان بۆچارەسەری قەیرانەکان نەك بۆدروستکردنی قەیرانی تر.

لەبارەی بەشداریکردنیان لەکۆبوونەوەکە، شوان قه‌ڵادزه‌یی گوتی” بەڵێ بەشداری دەکەین، پێشموایە، نامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی هەمووفراکسیۆنەکان وجێگری سەرۆکی پەرلەمان کراوە، گرنگە سەرۆکی فراکسیۆنەکان بۆکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ڕۆڵ ببینن. ئێستا ئەوئومێدەهەیە، کە ئیرادەی لایەنەسیاسیەکانیش بجوڵێت، بۆئەوەی کۆبوونەوەی جددی بکەن”.

ئەوئەندام پەرلەمانەی بزوتنەوەی ئیسلامی پێیوایە، دەبێت هەموان کارێکی بەرپرسیارانە بکەن، چونکە ناکرێ وڵات پەڕلەمانی نەبێت ” هەموولایەك با دەرس لەساڵی ڕابردوو وەربگرن، کە کوردستانی پێداتێپەڕی، پێویستە هەموومان پەڕەیەکی تازەهەڵدەینەوە وبەیەك بەرەویەك تیم کاربکەین بۆدەربازبوون لەوقەیرانە، کە قەیرانەکە کۆتایهات ئەوکاتە ئاساییە هەرکەسێك بەشێوازێکیتربیربکاتەوە”.

سه‌رچاوه‌ نوچە نێت
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.nuche.net/?p=82087

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s