سبەینێ‌ تەرمی چوار کۆچبەردەگەیەنرێتەوە کوردستان

رامیار عثمان

سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، ئەمساڵ تەرمی 64 كۆچبەر هێنراونەتەوە كوردستان و جەختیشدەكاتەوە، كە سبەینێ‌ چوار شەممە تەرمی چوار كۆچبەری دیكەی كورد دەگەڕێندرێنەوە، كە دووانیان خوشك و بران.

ئاری جەلال ؛سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران؛ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ئەو چوار كەسە، دووانیان گەنجی قەزای سۆرانن بە ناوەكانی (سروان خلاح و محمد سلیم) و دووەكەی دیكەش منداڵن وخوشك و بران و خەڵكی قەزای شێخانن.

وتیشی، “ئەو پەنابەرانە كاتژمێر ١١ی شەوی ڕۆژی 8/9/2016 لە رێگەی چوونیاندا بۆ ئەوروپا لە ڕوباری (داون) كە سنوری وڵاتی بولگاریا بۆ ڕۆمانیایە خنكاون”.

جەختیشی كردەوە، ڕێوشوێنە یاساییەكانی هێنانەوەی تەرمەكان بەهاوكاری كاك (ئومێد) لە وڵاتی بولگاریا تەواو بوون و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران خەرجی تەرماكانی لە ئەستۆ گرتووە.

ڕۆژی سێ شەممە 18/10/2016 تەرمەكانیان دەگاتەوە شاری ئیستانبوڵ، ڕۆژی دواتریش لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەیەنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

The post سبەینێ‌ تەرمی چوار کۆچبەردەگەیەنرێتەوە کوردستان appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s