داواکاری پێشەکی بۆ کڕینی کاتژمێری Gear S3 دەستی پێکرد + تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە.

سامان بریفکانی

samsung-gear-s3-first-look-aa-16-1000x563

لەمانگی ٨ـی ئەمساڵ و لە کۆنگرەیەکی شایستەدا سامسۆنگ پەردەی لەسەر کاتژمێری زیرەکی Gear S3 بە دیزاینێكی پێشكەوتوو و خاوەن تایبەتمەندیی بەرز لادا، كە وا دەكات سامسۆنگ بچێتە ریزبەندی یەكەم لە بەشی ئەو بەرهەمانەی كە لە دەست دەكرێن. ئەو كاتژمێرە لە پیشەگەریی كاتژمێرە كلاسیكییەكان وەرگیراوە، تێكەڵەیەكە لە نێوان دیزایینی كەشخە ‌و تازەترین تەكنەلۆژیایی مۆبایل كە تایبەتمەندیی دژە ئاو لە خۆ دەگرێت (بە بڕوانامەی IP68)، خزمەتگوزاریی پاڵنەر لە رێگەی مۆبایلەوە ‌و توانای پەیوەندیكردن بە تۆڕەكانی نەوەی چوارەم LTE، سەرباری بڵندگۆیەکی دەرەكی ‌و GPS بۆ دیاریكردنی شوێن، ئەو هەموو تایبەتمەندییانە لە (Gear S3) وادەكات زیادکراوەیەکی نموونەیی بێت بۆ هەر كۆمەڵەیەكی کاتژمێرە زیرەکەکان. شایەنی باسە، لە ئێستادا ئەم بەرهەمە داواکاری پێشەکی لە وڵاتی کەنەدا دەستی پێکردووە و بەفەرمی لە ١٩ی مانگی داهاتووش بۆ داواکاریانی پێشەکی بەڕێ دەکرێ و بەفەرمی بەردەست دەبێت.

سامسۆنگ (Gear S3) بە دوو دیزاینی جیاواز لە بازاڕەكاندا هەیە، بۆ ئەوەی لەگەڵ جۆرەها خواستی بەكارهێنەرانی گونجاوبێت، ئەو دوو دیزاینەش بریتین لە Gear S3 frontier ‌و Gear S3 classic. كاتژمێری frontier تایبەتمەندە بە دیزاینێكی گونجاو بۆ ژینگەیەكی خراپ ‌و ئەو شێوازەی كە شێوە ‌و ئەرك بەیەكەوە كۆدەكاتەوە، ئەو كاتژمێرە بە جۆرێك دیزاین كراوە تا لە هەر بارودۆخێك یاخود بە گوێرەی ژینگەی دەوروبەر كار بكات، چ بۆ كاركردن بێت یان لەکاتی ئاسایی و خۆشیدا. سەبارەت بە Gear S3 classic ـیش، ئەویش خاوەنی شێوازێكی كەشخە ‌و سادەیە كە زۆرترین کاتژمێرە بەناوبانگەكان پێی تایبەتمەندن. ئەو کاتژمێرە لەگەڵ گرنگیدان بە وردەكارییەكی زۆر وردەوە دیزاینكراوە، هەروەها هەڵبژاردنی قەبارە ‌و شێوە بۆ بەدەستهێنانی گونجاوی ‌و هاوسەنگیی کاتژمێرە نایابەكان كەخاوەنی پیشەگەرییەكی بەرزن.

لەوبارەیەوە “یۆنگهی لی” جێگری سەرۆكی جێبەجێكار بۆ بازاڕكردنی جیهانی ‌و كاروباری بەرهەمە لە دەستكراوەكان ‌و كاروباری گەیاندنی مۆبایل لە سامسۆنگ ئەلیكترۆنیكس، رایگەیاند: “لەگەڵ ئەو گۆڕانكارییە نوێیانە بۆ کاتژمێری (Gear S3)، بەردەوام دەبین لە بنیادنانی كلتووری تەكنەلۆجیا لەدەستكراوەكان لە رێگەی پێشخستنی بژاردەی جۆراوجۆر بۆ پەرەپێدانی شێوازی جیاواز بۆ ژیانی بەكارهێنەران”، ئەوەشی راگەیاند: “کاتژمێری سامسۆنگ Gear S2 پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی لە بەشی کاتژمێری زیرەك لەگەڵ رووی دەرەوەی سەعاتەكە كە توانای دابەشبوونی هەیە، هەروەها چوارچێوە خولاوە فرە بەكارهێنەرەكەی كە ئەزموونێكی بەڵگەنەویستی بۆ کاتژمێری زیرەك دا بەدەستەوە. ئێستاش لەگەڵ (Gear S3)ـی تازە هەڵساین بە فراوانكردنی كۆمەڵەی سەعاتی سامسۆنگ Gear، تەنیا کاتژمێرێكی زیرەكمان نەخستە بازاڕەوە، بەڵكو کاتژمێرێكی تایبەتمەند. لەگەڵ توانا زیرەكەكەی ‌و پێشكەوتووەكەی ‌و دیزاینە كەشخەكەی، (Gear S3) زیادکراوەیەکی گرنگ دەخاتە سەر كۆمەڵەی کاتژمێرە زیرەكەكان”.

لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە نمایشكردنی (Gear S3) لە پیشانگای IFA لە بەرلین، “ئاریل ئادمز” لە سایتی aBlogtoWatch رایگەیاند: “سەرەڕای هەمیشە سەرسامبوونم بەو وردەكارییە ئاڵۆزانەی كە لە کاتژمێرە نایابەكاندا هەیە. ئەوا لەگەڵ کاتژمێری (Gear S3)، سامسۆنگ بەرزترین ئاست لە پیشەگەری پێشكەش دەكات، كە یارمەتیدەرە بۆ ناساندنی کاتژمێرە جوانەكان – لە چوارچێوەی خولاوەی ناوازەوە تا دانانی دوا لەمسە بۆ رووی دەرەوەی. پێم وایە (Gear S3) کاتژمێرێكی زیرەكە ‌و هۆكارێكی قایلکەر بە هەوادارانی کاتژمێر دەدات تا سەیری ئەو ئامێرە بكەن كە دیزاینی كلاسیكی بە تەكنەلۆجیای ژمارەیی تێكەڵ دەكات”.

وەك هەوڵێكیش بۆ زانینی ئەوەی ئەو شتە چییە كە کاتژمێر دیاری دەكات، سامسۆنگ ئیلهامی لە كۆمپانیا دروستكەرەكان لە سەرانسەری جیهان وەرگرت، لەگەڵ گرنگیدانێكی تایبەت بۆ لێهاتوویی ‌و پیشەگەریی دروستكردنی کاتژمێرە هەستیارەكان ‌و زۆر ئاڵۆزەكان لە هەمان كاتدا. بەهۆی كاریگەرییەوە بە پیشەگەریی کاتژمێرە كلاسیكییەكان، (Gear S3) لەسەر بنەمای توێژینەوەیەكی چڕ ‌و پرۆسەی رووپێوی لەسەر بەكارهێنەرانی پێشخراوە، ئەوانەی كە پێشەنگن لە پیشەسازی ‌و هەروەها پسپۆڕانی کاتژمێر لە سەرانسەری جیهان. هەموو تایبەتمەندییەكان لە چوارچێوە بازنەییەكەیەوە تا كۆتاییەكەی ‌و تا قایشەكەی، داڕشتنەكەی پێداچوونەوەی لەسەر كراوە بۆ بە دەستهێنانی دیمەنێكی كلاسیكی بۆ کاتژمێرەكە. سەرباری ئەوەش کاتژمێری (Gear S3) گونجاوە لەگەڵ قایشی کاتژمێرەكە بە پانیی 22 ملم بۆئەوەی بەكارهێنەرانی بە ئاسانی کاتژمێری خۆیان هەڵبژێرن تا لەگەڵ شێوەیان یاخود بۆنە تایبەتەكانیان گونجاو بێت.

لەلایەن خۆیەوە “ئیڤان ئەربا”، دیزاینەری سویسری بۆ کاتژمێرە نایابەكان، كە بەشداربووە لە قۆناغەكانی دیزاینی کاتژمێرەكانی (Gear S3) رایگەیاند: “لەكاتی دیزاینكردنی (S3 Gear) هەوڵماندا بۆ تێكەڵكردنی كلتوور بە تەكنەلۆجیا، تا کاتژمێرێكی زۆر زیرەك پێشكەش بكەین. شاشەی کاتژمێرەكەش لەو شێوازە تازەپێگەیشتووانە لە زۆربەی ماركە نایابەكانی کاتژمێر لە جیهان وەرگیراوە. بە تێكەڵكردنی سەعاتی كلاسیكی لەگەڵ تازەترین داهێنانەكان لە بواری تەكنەلۆجیا، بێگومان (Gear S3) خۆڕاگر دەبێت بەرامبەر تاقیكردنەوەی رۆژگار”.

سەرباری دیمەنە كەشخەكەی، (Gear S3) گونجاوە لەگەڵ پێوەرەكانی IP68 بۆ دژە ئاو ‌و توندوتۆڵییەكیشی ئاستی سەربازیی پێدەدات تاكو بەكارهێنەرانی بە درێژایی رۆژ لەدەستی نەكەنەوە، بە رەچاوكردنی دۆخی كەشوهەوا ‌و بۆ یەكەمجاریش لە زنجیرە کاتژمێرەكانی Gear، ئەوا کاتژمێری (Gear S3) خاوەنی تایبەتمەندیی Gorilla® Glass SR+ یە، كە بە تایبەت بۆ ئەو ئامێرانەی لە دەستدەكرێن دیزاینكراوە، تا شاشەیەكی پتەوتر فەراهەم بكات كە بەرگرییەكی باشی هەبێت بۆ شوخت بەركەوتن (واتە دژە شوخت بێت).

ئەو کاتژمێرە نوێیە خاوەنی شاشەی Super AMOLED، هەروەها خاوەنی تایبەتمەندیی Always On Display یە، كە ئەوە بە کاتژمێرەكە دەبەخشێت بتوانیی بە درێژایی كات سەیری بكەی لە بری نمایشی شاشەیەكی رەش، تا رووێكی پێشكەوتوو بەرجەستە بكات كە گونجاو بێت لەگەڵ شێوەی ‌و هەستی کاتژمێرە نایابەكان.

Gear S3 كار لەسەر دابینكردنی ئاسوودەیی ‌و گونجاویی جووڵەی دەست دەكات كە وا دەكات بەكارهێنەرانی دەسبەرداری مۆبایلە زیرەكەكانیان بن لەكاتی پێویست نەبوون بە دەستەوەگرتنی كە خزمەتگوزاریی دۆزینەوەی شوێن (GPS) هەڵدەستێت بە چاودێریكردنی ئەنجامدانی وەرزشی رۆژانەیان بەهۆی تۆڕی (LTE) كە بۆ یەكەمجارە لەسەر کاتژمێری Gear S3 frontier پێشخراوە و جێگیرکراوە و ئەوا بەكارهێنەرانی هیچ پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان لە دەست ناچێ. سەرباری ئەوەش کاتژمێرە ناوخۆییەكان خزمەتگوزاریی كاراكردنی نامە دەنگییەكان ‌و گوێگرتن لە گۆرانییە پەسندكراوەكان بۆ بەكارهێنەرانی فەراهەم دەكات. لەگەڵ ئەو پاترییەی كە شەحنەكەی بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت دوای شەحنكردنەوەی، هەروەها بەكارهێنەرانی دەتوانن چێژ لە مۆسیقا وەرگرن، پەیوەندی ئەنجام بدەن ‌و لاف ‌و گەزاف بە کاتژمێرە زیرەكە كەشخەكەیان لێبدەن بۆ ماوەیەكی درێژتر.

ئەمە‌ و كڕیارانی دەتوانن بە كۆمەڵەیەكی جۆراوجۆر لە جێبەجێكردنەكان بگەن، لەوانە توانای جەستەیی (اللیاقە البدنیە)، مۆسیقا، هەواڵەكان، وەرزش ‌و ئەنجامدانی گەشت – كە بەشێوەیەكی نموونەیی بۆ هەموو زنجیرەكانی Gear پێشخراوە، لەوانە Gear S2 ‌و S3. لەگەڵ بوونی كۆمەڵەیەكی جۆراوجۆر لە رووی ئەو کاتژمێرانەی كە توانای هەڵگرتنیان هەیە، بەكارهێنەرانی دەتوانن رووی بەكارهێنەری بازنەیی دەستنیشان بكەن تا لەگەڵ شێوازی ژیانیان گونجاو بێت.

بەهۆی ئەو هاوبەشییە تایبەتە لەگەڵ “ئێریك لیڤی” هونەرمەندی بەناوبانگ ‌و دیزاینەری پیشەسازی، سامسۆنگ شێوەی کاتژمێر ‌و زنجیر بە دیزاینی هونەری دەخاتە بازاڕەوە. “ئێریك لیڤی” بە هەڵكەندراوەكانی، وەك پارچەی بەردینیی تایبەت بەخۆی ‌و دامەزراوە دەگمەنەكانی ‌و دیزاینە تایبەتەكان‌ و سنووردارەكانی بەناوبانگە، هەموویان دەچنە ژێر بڕوابوونی بەوەی كە “جیهان بەدوای خەڵكدا دەخولێتەوە، نەوەك شتەكان”.

سەرباری سیستەمی تایزن، سامسۆنگ هەڵسا بە خستنەرووی تەواوكەری هاوڕێی گواستنەوەی كەسیی تایبەت بە كۆمپانیای BMW لەگەڵ سەعاتی Gear S3ی نوێ، بۆ یارمەتیدانی بەكارهێنەران لەسەر مانەوەی ئەوانەی سەیری كات دەكەن ‌و لە پەیوەندی ‌و چاودێریی بەردەوامدان لەگەڵ بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی ئەزموونی ئۆتۆمبێلە پەیوەندیدارەكان. بە بەكارهێنانی دوگمەی پەیوەندیی (BMW Connected)، بەكارهێنەر دەتوانرێ لەوە ئاگاردار بكرێتەوە كاتێ كاتی جێهێشتنی گەشتی داهاتووی دێت، پشكنینی ئاستی بەنزین، كردنەوەی ئۆتۆمبێلی BMWی تایبەت بەخۆیان، لەوەش زیاتر راستەوخۆ لە رێگەی رووی کاتژمێری Gear S3.

بۆ یەكەمجاریشە لە کاتژمێری زیرەكدا، كۆمەڵەی پێشخستنی پرۆگرامەكانی Knox Tizen تایبەت بەو ئامێرانەی كە لە دەست دەكرێن لە سامسۆنگ بۆ هەر سێ لایەن دەشێت، كە ئەمەش توانای بەڕێوەبردن ‌و پێشخستنی جێبەجێكردنە تایبەتەكان بۆ سیستەمی ئامێرەكانی سامسۆنگ كە لە دەست دەكرێن فەراهەم دەكات. لەگەڵ سەكۆی سامسۆنك Knox بۆ پارێزگاری، ئەوا Gear S3 وادەكات كە كۆمپانیاكان هەلە بازرگانییەكانیان فراوان بكەن.

The post داواکاری پێشەکی بۆ کڕینی کاتژمێری Gear S3 دەستی پێکرد + تایبەتمەندییەکانی بخوێنەوە. appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s