تەکنەلۆژیا لەپاڵ هەزاران سود، سەدان زیانیشی بە مژدە بۆ مرۆڤایەتی پێیە!

ئارام صەلاح

techdis

چەندین دەیە پێش ئێستا، زیانە مرۆییەکان بە هۆی کەمی یان نەبوونی تەکنەلۆژی و دەستڕانەگەیشتن بە پێویستییەکانی ژیان بوو. ئێستاش بەهۆی هەمان پێویستی و ئاسانکاری و تەکنەلۆژییەوە زیانە مرۆییەکان تەنگی بە مرۆڤایەتی هەڵچنیوە.

تەکنەلۆژیا لەپاڵ هەزاران سود، سەدان زیانیشی بە مژدە بۆ مرۆڤایەتی پێیە! بۆ نمونە: پیسبوونی دەنگ، ژینگە، زیانە بیناییەکان، گوشاری دەروونی.

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا مرۆڤی ئەمڕۆ بە تەواوی و وەک پێویستییەکی ڕۆژانە خوی بە ئینتەرنێتەوە گرتووە. بوونی ئینتەرنێت لە هەموو کات و شوێنێکدا یەک لە پێویستییە هەنوکەییەکانە. ئامێری وایفای وەکو خوێنی دەمار لە هەموو شوێن و جێگەکی ماڵ و دەرەوە هەیە.

پرسیار لێرەدا ئەوەیە: ئایا هەموو ئەم شەپۆلە بەهێزانە کاریگەری و زیانیان بۆ تەندروستی بوونەوەران هەیە؟

لێکۆڵینەوەکان ئەوە دەردەخەن کە شەپۆلەکانی وایفای بە شێوەیەکی گشتی شەپۆلی ئەلیکترۆمۆگناتیسین و کاریگەری تەواویان هەیە لەسەر ئەندامانی لەشی مرۆڤ. هەر بە گوێرەی ئەو لێکۆلینەوانە، ئەم شەپۆلانە کاریگەری لەسەر چینی منداڵان زۆرترە وەک لەوانی دیکە. ئەم دیاردە تەکنەلۆژییە لە سالی ١٩٩٧ سەریهەڵدا و، لەو ساتەوە تاوەکو ئێستا، زانایان لێکۆڵینەوەی فرەیان لەمەڕ زیانەکان وایفاییەوە کردووە و دەرئەنجامەکەشیان گەلێ سەرسوڕهێن و تۆقێنەرە. لە زیانەکانی ئەم شەپۆلە ئەلیکترۆموگناتیسییە:

  1. تێکچوونی دروستی خەو: بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، لەشی ئەو کەسانەی بەر ئەم تیشک و شەپۆلە ئەلیکترۆموگناتیسییە دەکەوێت، ڕەوشی خەویان تێک دەچێت. ئەم کەسانە بەراورد بەکاسانی دیکە، درەنگتر چاویان دەچێتە خەو و دوچاری بێخەوی دەبن. باشتر وایە شەوان ئامێرە وای فاییەکان بکوژێنرێتەوە. هەندێکیش ئەوە بە باش دەزانن کە یەک کاتژمێر پێش خەوتن، ئامێرەکان بکوژێنرێنەوە. هەروەها بارگاوی کردنی مۆبایل و لاپتۆپ و ئامێرەکانی دیکە، بە کارە نادروستەکان، ئەژمێردرێن.
  2. کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی منداڵ: بەرکەوتنی تینی لەرەلەری شەپۆلی ڕادیۆیی و شەپۆلی وایفای و مۆبایل، کار لە گەشەی خانەکان دەکات، بە تایبەتی لە قۆناغی گەشەی کۆرپەلە. لە ساڵی ٢٠٠٤ لیکۆڵینەوەیەک لەسەر کۆمەڵێک ئاژەڵ ئەنجامدرا و دەرکەوت کە کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر گەشەی خانەکانی کورچیلە. هەمان دەرئەنجام لە ساڵی ٢٠٠٩ لەلایەن لێکۆڵەرێکی نەمساییەوە دووپاتەکرایەوە .
  3. تێکچوونی گەشەی خانەکان و باری چاکبوونەویان: دەستەیەک لە لێکۆڵەرانی دانیمارکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەریی شەپۆلەکانی ئەلیکترۆموگناتیسی لەسەر گەشە و چاکبوونەوەی خانەکان، کۆمەڵە ڕووەکێکیان خستە ژینگەی ئەم شەپۆلەوە بۆ ئەوەی دەرەنجامی کاریگەرییەکەیان دەست بکەوێت. ئەم لێکەڵەرانە ٢ جۆر گیایان بۆ ئەم کارە هەڵبژارد؛ جۆرێکیان لە ژورێک بێ هەبوونی شەپۆلی ئەلیکترۆموگناتیسی و یەکی دیکەیان لە ژوورێکی بارگاوی بە ئەم جۆرە شەپۆلە. گروپی یەکەم پاش ماوەیەکی دیاریکراو، بە سروشتی دەستیان بە گەشەکردن کرد، گروپی دووەم ئەو گیایانە بوون کە گەشەیان نەکرد، یان گەشەیان زۆر سست بوو.
  4. کاریگەری نەرێنی لەسەر ڕەوشی کارکردی مێشک: لەمەڕ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری خراپی شەپۆلی وای فای لەسەر کارکردی مێشک، زانایانی دانیمارکی کاریگەری شەپۆلی 4g یان دیاریکرد. بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد بەهۆی ( MRI:Magnetic Resonance Imaging)، دەرکەوت ئەو کەسانەی لە ژینگەیەکی بارگاوی بە شەپۆلی 4g _ین ، کارکردنی بەشێک لە بەشەکانی مێشکیان سست بووە.
  5. سست بوونی چالاکی مێشک لە ژناندا : گروپێکی ٣٠ کەسی، تێکەڵ لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو، پێکهێنرا بۆ ئەوەی تاقیکرنەوەیەکی سادەی بیریارییان لەسەر ئەنجام بدرێت. لەم تاقیکرنەوەیەدا کەسەکان لە ژینگەیەکی بێشەپۆل بە شەپۆلی وایفای دانران و لە قۆناغی دووەم، تاقیکرنەوەکە گۆڕا. کەسەکان بۆماوەی ٤٥ خولەک خرانە ژینگەیەکی بارگاوی ٢.٤ گێگاهێرتزیی وای فاییەوە. چالاکی مێشکی ئەم کەسانە تۆمار کرا و ئەنجامەکەی ئەوەی دەرخست کە ڕێژەی کاریگەری شەپۆلی وایفای لەسەر چالاکی و وزەی مێشکی ژنان زیاترە وەک لە پیاوان.
  6. نەزۆکی لە پیاوان و ژنان: پێشتر ئەوە بڵاوبوو دەیانگوت دانانی لاپتۆپ لەسەر قاچ، ڕەنگە ببێتە هۆکاری نەزۆکی لە پیاواندا، چونکە گەرمای دروستبوو بەهۆی ئەم ئامێرەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئەندامی نێرینەی پیاوان هەیە. ئێستا بەهۆی وایەرلێسداری تابلێت و لاپتۆپەکانەوە، ئەم نیگەرانییە دوو ئەوەندە زیادی کردووە! بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان، شەپۆلی وایفای دەبێتە هۆی نزمبوونەوەی ئاستی جموجۆڵی سپێرم و لەتبوونیان. تاقیکرنەوەی دی ئین ئەیی ئەنجامدراو لەسەر مشک و مرۆڤ، کاریگەریی نەرێنی وایفای لەسەر سپێرم، پشتڕاست کردوەتەوە. شەپۆلی وایفای کاریگەری لەسەر ژنانیش هەیە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک لەسەر مشکە مێینەکان ، بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ و هەر ڕۆژ ٢ کاژێر لە ناو ژینگەیەکی بارگاوی بە شەپۆلی وای فای، ئەنجامەکان ئەویان دەرخستووە کە هێلکەدانان و پیتاندن دووچاری ناڕێکی دەبن و کارکردیان لاواز دەبێت.

ڕێگریی لە زیانەکانی شەپۆلە ئەلیکترۆموگناتیسییەکان:

بەداخەوە دەبێت ئەوە بزانین کە تەنیا ڕیگر لە زیانەکانی ئەم شەپۆلانە، دوورکەوتنەوە و کوژاندنەوەی و ئامێرانەیە کە ئەو جۆرە شەپۆلانە پەخش و بەرهەم دێنن. ئەم شەپۆلانە پەرت و بڵاون و ڕەنگە تۆ بکەویتە بەر شەپۆلی وایفای مۆدیۆمی دراوسێکەتان، ئەگەرچی دوریشی لێ بکەیت. بۆیە باشترین ڕێگا، وشیارکردنەوەی خەڵکییە. هیچ نەبێت بەگوێرەی پێویست بەکاربهێنرێت.

سەرچاوە: vidoal

The post تەکنەلۆژیا لەپاڵ هەزاران سود، سەدان زیانیشی بە مژدە بۆ مرۆڤایەتی پێیە! appeared first on کەی ئای تی ئێن.

سه‌رچاوه‌ کەی ئای تی ئێن

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s