بێگەرد تاڵەبانی؛ دەبێت بەشێوازێك پەرلەمان كارابكرێتەوە كەدۆخی هەرێم ئاڵۆزتر نەبێت

رامیار عثمان

بێگەرد تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەبارەی كۆبوونەوەكەی سبەینێ سەرۆك و سكرتێری پەرلەمان لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان بۆ دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان بە میدیای رەسمیی حزبەکەی راگەیاندووە و لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە: “وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەشداریی لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ دەکەن لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان.”

ئەوەشی راگەیاندووە: فراكسیۆنی یەكێتی پێی وایە پێویستە كاری جدی بكرێت بۆ ئەوەی پەرلەمان كارا بكرێتەوە، ئەوەش بە هەماهەنگی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان و رەخساندنی كەشێك تا بەهەماهەنگی حزبە سیاسیەكان ئەوكارە بكرێت.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە: بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان پێویستمان بەبڕیاری حزبەكانی هەرێمە، چونكە هەر فراكسیۆنێك رای حزبێكی سیاسییە، هەروەها پێویستمان بەوەیە بۆچونی حزبەكان بزانین، چونكە لایەنە سیاسیەكان رۆڵێكی باڵا دەبینن لەچارەسەركردنی كێشەكان، وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێشنیارو سەرنجی خۆمان هەیە.

ھەروەھا دەڵێت: دەبێت بەشێوازێك پەرلەمان كارابكرێتەوە كەدۆخی ئاڵۆزی هەرێم هێندەی تر ئاڵۆزتر نەبێت.

The post بێگەرد تاڵەبانی؛ دەبێت بەشێوازێك پەرلەمان كارابكرێتەوە كەدۆخی هەرێم ئاڵۆزتر نەبێت appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s