ئاوارەكانی موسڵ لە چەمچەماڵ جێگا دەكرێنەوە

رامیار عثمان

بەرپرسی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ وەرگرتنی ئاوارەكانی موسڵ تەواو نەبووە و ئاوارەكانیش لە چەمچەماڵ جێگا دەكرێنەوە.

چیا حسێن ؛بەرپرسی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەرانی سلێمانی؛ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت ژمارەیەك ئاوارەی موسڵ ڕوو لە پارێزگای سلێمانی بكەن و ماوەی چەند مانگێكە ئامادەكاری بۆ وەرگرتنیان دەكەن، بەڵام بەهۆی وەك پێویست بەڕێوەنەچوونی كارەكانی پارێزگای سلێمانییەوە هێشتا كەمپەكە بە تەواوەتی ئامادە نەكراوە.

وتیشی “حكومەتی ناوەندی بڕی 4 ملیار دیناری بۆ كەمپەكە و خزمەتگوزاری بۆ ئاوارەكان تەرخانكردووە، دوو ملیاری دراوە بە حكومەتی هەرێم، بەڵام تائێستا كارەكانیان تەواو نەكردووە و ئەمەیش كێشەی دروست كردووە، چونكە ئەگەر ئێستا ئاوارە ڕوو لە پارێزگای سلێمانی بكات ناتوانن جێگایان بكەنەوە”.

سەبارەت بەوەی بۆچی لە كەمپەكانی دیكەدا جێگایان ناكەنەوە، ناوبراو ڕونیكردەوە، كە بەهۆكاری ئەمنی ناتوانن بیانبەن بۆ كەمپەكانی دیكە، چونكە ئەو ئاوارانە ماوەی دوو ساڵ زیاترە لەگەڵ داعشدا دەژین و مەترسی ئەمنییان زیاترە.

چیا حسێن ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كەمپەی لە چەمچەماڵ بڕیارە ئاوارەكانی تێدا جێگابكرێتەوە، توانای لە خۆگرتنی 8 هەزار خێزانی ئاوارەی هەیە.

پێشتر دەرباز محەمەد ؛وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق؛ ڕایگەیاند، حكومەتی هەرێم ڕێگەنادات ئاوارەكان بێنە نێو شارەكانی هەرێمەوە، بەهۆی بارودۆخی ئەمنی و دروستكردنی فشاری ئابورییەوە.

The post ئاوارەكانی موسڵ لە چەمچەماڵ جێگا دەكرێنەوە appeared first on هيوای کۆرد.

سه‌رچاوه‌ هيوای کۆرد

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / Change )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / Change )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / Change )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / Change )

Connecting to %s