یەکێتی مەترسییەک ئاشکرا دەکات

بەشی ھەواڵ

br { display: none; }
p br { display: none; }

یەکێتی مەترسییەک ئاشکرا دەکات

snnc.co

محەمەد عوسمان، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە SNNی ڕاگەیاند: سەرچاوەی مەترسییەکانی دوای داعش، نەگونجانی پێکھاتەکانی عیراقە لەگەڵ یەکتر، چونکە ئەو نەگونجانە دەستی دەرەکی بەتایبەت وڵاتانی ئیقلیمی زیاتر دەکات.

وتیشی:” ھەرکاتێک ھێزە ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بەرژەوەندییەکانیان دژ بەیەکتر بێت، دەست بەجێبەجێکردنی پیلانەکانیان دەکەن و بەوەش مەترسییەکان بەکراوەیی دەمێننەوە.

لەبارەی دۆخی ھەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی دوای داعش، محەمەد عوسمان ئاشکرایکرد: لەبەرئەوەی ھەرێم بەشێکە لەعیراق، ھەر مەترسیەک دروست ببێت، پریشکی بەر ھەرێم دەکەوێت، ھۆکاری سەرجەم شەڕو ئاژاوەو مەترسیەکانیش بۆ دەوڵەمەندی خاکی عیراق دەگەڕێتەوە، کە دوژمنان ھەمیشە چاویان تێبڕیووە.

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی ھۆشداریشی لەئەگەری یەکنەخستنی ناوماڵی کوردداو وتی:” لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم دەبێت ھۆشیاربن و تەنھا بە یەکخستنی ناوماڵی کورد، دەتوانن مەترسییەکان دووربخەنەوە، ئەوەش بەکاراکردنەوەی پەرلەمان و حکومەت و خۆئامادەکردن دەبێت بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێم”.

(function (i, s, o, g, r, a, m) {
i[‘GoogleAnalyticsObject’] = r; i[r] = i[r] || function () {
(i[r].q = i[r].q || []).push(arguments)
}, i[r].l = 1 * new Date(); a = s.createElement(o),
m = s.getElementsByTagName(o)[0]; a.async = 1; a.src = g; m.parentNode.insertBefore(a, m)
})(window, document, ‘script’, ‘//www.google-analytics.com/analytics.js’, ‘ga’);

ga(‘create’, ‘UA-52949927-1’, ‘auto’);
ga(‘send’, ‘pageview’);

سه‌رچاوه‌ SNNC

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s