ڕێگری بكەن لە درۆكردنی منداڵان ،، ڕێگەكان بزانە

هێمن ئه‌حمه‌د
http://www.rojana.net/wp-content/uploads/2016/10/b332071b8f372746e3484a85b8afbe1e_XL.jpg
b332071b8f372746e3484a85b8afbe1e_xl

منداڵ بۆ درۆ دەكا ؟ ئەمە پرسیارێكەو بابەتێكە زۆربەی دایك و باوكان بۆیان گرنگە كە هۆكاری درۆكردنی منداڵەكەیان بزانن.

دەروونناسان دەڵێن، منداڵان بەجێی بەڵگەهێنانەوە بۆ شتێك یان ڕووداوێك بیركردنەوە و تێفكرینی منداڵانەی خۆیانی دەنێنە جێی، بۆیەش لەقسەكانی ئەواندا جیاوازییەكەكان بەدی ناكرێن.

چەند ڕێگەیەك بۆ چارەسەری درۆكردنی منداڵان …

1. هەوڵ بدەن بە بەردەوامی منداڵەكانتان فێری مانای حەقیقەت و ڕاستییەكان بكەن، بۆ نموونە كاتێك منداڵ چاو لە فیلم كارتۆن دەكاو دەبینێ پشیلەیەك دەكەوێتە خوارەوە لە باڵەخانەیەكی (20) نهۆمی و قوت هەڵدەستێتەوەو دەڕوا، پێی بڵێن كە ئەوە كارتۆنە دەنا شتی وا لە دنیای واقعدا نەبوەو نابێ.

2. مامۆستایەكی باش بۆ منداڵەكەتان بن، ئێوە چی بكەن و چۆن هەڵسوكەوت بكەن منداڵەكەتان وەك كامێڕا وێنەتان لێ هەڵدەگرێتەوەو لاساتان دەكاتەوە، ئێوە درۆ مەكەن با ئەویش فێری درۆكردن نەبێت.

3. جیاوازی لە نێوان پۆزدان و خۆهەڵكێشان لەگەڵ درۆكردندا دابنێن، یارمەتی منداڵەكەتان بدەن لە جیاوازی نێوان خەون و ڕاستی تێبگاو بێ ئەوەی بە درۆزنی ناو ببەن، خۆهەڵكێشان و لاف لێدانەكەی بۆ ڕوون بكەنەوە.

4. مەبنە هۆی درۆكردنی منداڵەكەتان، جاری وایە باوانی منداڵ كە بە سەر هەڵە یان چەوتییەكی منداڵەكەیاندا دەكەون وای بەسەردا دەڕووخێن و ئەوندە تووند داوای ڕوونكردنەوەی لێدەكەن كە ئەو ناچار بە درۆكردن دەبێ، بۆ نموونە بەجێی ئەوەی بە سەریدا بگوڕێنن كە ئەوە بۆ شوشەی مرەباكەت شكاندووە، بڵێ زۆرم پێناخۆش بوو، چونكە بینیم كە چوویتە سەر مێزەكەو شوشەی مرەباكەت شكاندوە.

5. سزای درۆكردن لەگەڵ سزای چەوتی جیاوازە، بە منداڵەكەتان بڵێن كە ئەگەر ڕاستییەكەی بڵێی كەمتر تووڕە دەبن، بەڵام بێتوو درۆ بكا دوو هیندە زیاتر سزای دەدەن‌ و سوور بن لەسەر جێبەجیكردنی هەڕەشەكەشتان، بۆ نموونە منداڵەكەتان دەڵێ دەچێتە ماڵی هاوڕێكەی، بەڵام لە شوێنێكی دیكە بیندراوە، بانگی دەكەن و پێی دەڵێن دوو ڕۆژ لە ماڵێدا دەمێنیتەوەو بۆ هیچ جێگەیەك ناچی، دوو رۆژی دیكەش سزای ئەوەی كە درۆت كردووە.

6. ڕاستگۆیی منداڵەكەتان بەرز بنرخێنن و ئەو رەوشتەی تێدا بەهێزتر بكەن، منداڵە تەمەن (4) ساڵانەكەتان شوشەی مرەباكەی شكاندوە، نایشارێتەوەو دێ و دەڵێ : ببوورن، نەمزانی، لەم كاتەدا دەسبەجێ بڵێن كە چەند خۆشحاڵن لەوەی ڕاستییەكەی گوتوەو پێشی بڵێن: كە دەبێ لەوەو دووا وریا بێ.

7. ‌سەردانی ڕاوێژكارو دەروونناس بكەن، ئەگەر دوای هەموو ئەوانە منداڵەكەتان لە دوای تەمەنی سەروو (10) ساڵی هەر درۆی كرد، سەردانی پزیشكی دەروونناس و ڕاوێژكاری خێزان بكەن.

 

كوردیو

http://kurdiu.org/index.php/ku/news/entertainment/24418

سه‌رچاوه‌ Rojana.Net
درێژه‌ی بابه‌ت http://www.rojana.net/post/22214

Advertisements

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s