سوپای عێراق لە میحوەری گوێڕ لە دوو گوند پاشەکشە دەکات

KURDISTANI

رۆژانە هەواڵ

 
پاش کۆنترۆڵکردنی گوندی کانی حەرامی لەلایەن سوپای عێراقییەوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە کاروانێکی هێزەکانی سوپای عێراقدا تەقاندەوە، بۆیە ئەو هێزەی چووبوونە نێو گوندەکە ناچاربوون پاشەکشە بکەن بۆ دەرەوەی گوندەکە.

تۆڕی میدیایی رووداو لەگوندی کانی حەرامی، لە میحوەری گوێڕ رایگەیاند: ئێمە ئێستا لە باشووری رۆژهەڵاتی موسڵین، واتە لە میحوەری گوێڕ، گوندی کانی حەرامی، دوێنێ لەلایەن سوپای عێراقەوە کۆنترۆڵکرا، بەڵام ئەمڕۆ دووبارە چەکدارانی داعش گەڕاونەتەوە نێو گوندەکە، ئێستاش شەڕێکی تووند لەنێوان هێزەکانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعش لەنێو گوندی کانی حەرامی هەیە.

پەیامنێری رووداو، دەڵێت: یەکێک لە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوانەی داعش خۆی بە کاروانێکی هێزە عێراقییەکاندا تەقاندەوە، بەوهۆیەوە زیان بەر ئۆتۆمبێلەکانی سوپای عێراق کەوت و ژمارەیەک سەربازیش برینداربوون، بەڵام تا ئێستا کەس نەکوژراوە.

پەیامنێری رووداو، دەشڵێت: سوپای عێراق تانک و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان لە دەوری گوندەکە جێگیر کردووە، چاوەڕێی ئەوە دەکەن دووبارە هێرش بکەنەوە سەر گوندەکە، دانیشتووانی گوندەکەش پێشووتر لەلایەن سوپای عێراقەوە دەربازکراون.

پەیامنێری رووداو، ئاماژە بەوە دەدات: لە دوێنێوە سوپای عێراق لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی گوندی (عەباس)ن، بەڵام تا ئێستا نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن، ئەمڕۆش لە کاژێر 5:30 خولەکی بەرەبەیانەوە بە هەموو جۆرە چەکێک چەکدارانی داعش لەو گوندە بۆردووماندەکات، بەڵام تا ئێستاش نەیتوانیوە ئەو گوندە کۆنترۆڵبکاتەوە. ئەگەرچی سوپای عێراق چوونەتە نێو هەردوو گوندی عەباس و کانی حەرامی بەڵام بەهۆی بۆمبە چێندراوەکان و ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکان ناچاری کشانەوە بوونە.

سه‌رچاوه‌ رۆژانە هەواڵ

درێژه‌ی بابه‌ت

وه‌ڵامدانه‌وه‌

Fill in your details below or click an icon to log in:

WordPress.com Logo

You are commenting using your WordPress.com account. Log Out / گۆڕین )

Twitter picture

You are commenting using your Twitter account. Log Out / گۆڕین )

Facebook photo

You are commenting using your Facebook account. Log Out / گۆڕین )

Google+ photo

You are commenting using your Google+ account. Log Out / گۆڕین )

Connecting to %s